بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وەزیری بەرگریی توركیا دوای پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ سێرگی شۆیگۆ، وەزیری بەرگریی رووسیا قسەیكرد و باسی لەو ئۆپەراسیۆنە كرد كە توركیا دەیەوێت بۆ سەر ناوچەكانی ژێر كۆنترۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر ئەنجامی بدات.
خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا رایگەیاند: "وەڵامی پێویستمان بۆ ئەو هەوڵانە دەبێت سەقامگیری هەندێك ناوچەی سووریا دەكەنە ئامانج كە ئارامییان بۆ دەستەبەركراوە".
وەزیری بەرگریی توركیا ئاماژەى بەوەشکردوە، تەواوی چالاكییەكانیان تا بكرێت روونن و بە رەچاوكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكان ئەنجامیان دەدەن، تەنیا دەیانەوێت ئاسایشی سنوورەكەیان و هاووڵاتییانیان بپارێزین.
هەروەها وەزیرى بەرگری تورکیا باس لەوەش دەکات کە نایانەوێت رێڕەوێكی "تیرۆر" دروست بێت كە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی سنوور و هاووڵاتییانیان بكات.
بۆچوونی ئێوە