بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن کۆچەر، فەرماندەیەکی هێزەکانی دیمۆکراتیکی سووریا (SDF), وتی: ئەگەر شەڕێک هەڵگیرسێت ئێمە سەردەکەوین و نیشتمانی ئێمە ئەبێتە گۆڕستانی دوژمن.
وتیشی: دەوڵەتی تورکیا دەیەوێت گرووپە مزۆر و تەندڕەوەکان بنێرێتە ناوچەی ئێمە تا پڕۆژەی گۆرانی دیمۆگرافی جێبەجێ بکات .
حسێن کۆچەر ڕایگەیاند: خەڵک بە ئیرادەی خۆی داعش شکست دا و هیچ دەسەڵاتێک لە جیهاندا نییە ناتوانێ ئەوان شکست بدات.
راشیگەیاند: یان ژیانی بە شەرەف هەڵدەبژێرین یان مەرگی باشەرەفانە . ئێمە قبووڵ ناکەین.
بۆچوونی ئێوە