داعش له‌ پاشه‌کشێدایه‌/هێڕشی خه‌ست بکرێته‌ سه‌ر به‌ره‌ی نوسره‌

سه‌رۆک کۆماری فه‌ره‌نسا داوای کرد که‌ ئۆپراسیۆنی سه‌ربازی دژی گرووپی‌ تیرۆریستی به‌ره‌ی نوسره‌ له‌ سووریا توندتر بێته‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ئاسۆشێتێدپرێس، فه‌ڕانسوا ئۆڵاند، وتی: داعش له‌ پاشه‌کشێدایه‌، گومان له‌وه‌دا نییه‌ ئێمه‌ ده‌بێ رێگری بکه‌ین له‌وه‌ی که‌ به‌ لاواز بوونی داعش دیکه‌ی گرووپه‌کان به‌هێز ببنه‌وه‌.

 ئۆلاند به‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ی که‌ به‌ره‌ی نوسره‌ ڕه‌نگه‌ قازانج له‌ شکسته‌کانی ئه‌م دواییه‌ی داعش ببات، داوای کرد ڕووسیا و ئه‌مریکا هێرشه‌کانیان دژی ئه‌م گرووپه‌ که‌ سه‌ر به‌ ئه‌لقاعیده‌یه‌ توندتر بکه‌نه‌وه‌

 وتیشی: ئێمه‌ ده‌بێ بۆ درێژه‌دان به‌ ئۆپراسیۆنه‌کان دیژی داعش هه‌ماهه‌نگ بین به‌ڵام هه‌ڵمه‌تی کاریگه‌ریش دژی به‌ره‌ی نوسره‌ ئه‌نجام بده‌ین.

News Code 4229

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 3 =