داوای هەڵوەشانەوەی پارتی دیمۆکراتی کوردستان دەکرێت

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق لە دادگای فیدراڵی سكاڵا لە دژی پارتی دیموكراتی كوردستان تۆمار دەكات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەكات.

بە پێی هەواڵی ئاژانسی مێهر، عالیە نوسەیف ئەندامی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، بەهۆكاری ئەوەی پارتی دیموكراتی كوردستان یاخی بووە لە دەستوری عێراق و پەیوەست نیە بە بڕیارەكانی دادگای فیدراڵیەوە، لە دادگای فیدراڵی سكاڵای تۆماركردووە و داوای كردووە، ئەو حزبە هەڵبوەشێتەوە، لەگەڵ ڕەتكردنەوەی هەموو كاندیدێكی پارتی بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار و حكومەت و پەرلەمان.

تۆماركردنی سكاڵا بۆ هەڵوەشاندنەوەی پارتی لەكاتێكدایە، داگای فیدراڵی هۆشیار زێباری، كاندیدی ئەو حزبەی بۆ سەرۆك كۆماری عێراق ڕەتكردەوە و هەروەها ناوەڕاستی مانگی شوباتی ئەمساڵ یاسای نەوتی گازی هەرێمی بە نا دەستوری ناوبرد و فرۆشتنی نەوتی لەلایەن هەرێمە بە نایاسایی لە قەڵەمدا.

News Code 42283

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha