هێرشی خومپاره‌یی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر شاری حه‌ڵه‌ب

تیرۆریسته‌کان له‌ سووریا له‌م ماوه‌ دواییه‌دا به‌ چڕی دوو ناوچه‌ی شێخ مه‌قسوود و شارۆچکه‌ی ئه‌لزه‌هرایان له‌ حه‌ڵه‌ب بۆردمان کردووه‌ و به‌م هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ ده‌یان شارۆمه‌ندی سووری بوونه‌ته‌ قوربانی.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ئه‌لعه‌هد، جه‌نایه‌ته‌کانی تیرۆریسته‌کان له‌ دژی خه‌ڵکی بێ تاوانی سووریا به‌ تایبه‌ت خه‌ڵکی شاری حه‌ڵه‌ب درێژه‌ی هه‌یه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌ درێژه‌ی ئه‌م جه‌نایه‌تانه‌، تیرۆریسته‌کان شارۆچه‌که‌ی شیعه‌ نشینی ئه‌لزه‌هرایان له‌ حه‌ڵه‌ب به‌ خه‌ستی بۆردمان کرد.

به‌ پێی هواڵی مێدیا عه‌ره‌بییه‌کان، به‌ هۆی ئه‌م بۆردمانانه‌وه‌ بنه‌ماڵه‌یه‌کی سووری به‌ ته‌واوی بریندار بوون و یه‌ک که‌سیشیان لێکوژراوه‌.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، تیرۆریسته‌کان ناوچه‌ی حه‌رستا له‌ ده‌وروبه‌ری پارێزگای دیمه‌شق کرده‌ ئامانج و به‌ ده‌یان که‌سیان بریندار کرد.

به‌ هۆی ئه‌م بۆردمانه‌وه‌ دوو شارۆمه‌ندی سووری کوژراون و ژماره‌یه‌کی زۆریش بریندار هه‌یه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێکدایه‌ که‌ هێرشی تیرۆریسته‌کان بۆ سه‌ر ناوچه‌ی شێخ مه‌قسوود که‌ کوردنشینه‌ به‌رده‌وامه‌ و تاکوو ئێسته‌ش به‌ هۆی ئه‌م بۆردمانانه‌وه‌ ۴۴ که‌س کوژراون و زیاتر له‌ ۳۰۰ که‌سیش بریندار بوون.

News Code 4228

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =