چینییه‌کان ۱۴ مانگیله‌ی ده‌ستکردی دیکه‌ ده‌نێرنه‌ گه‌ردوون

وڵاتی چین بڕیاری داوه‌ تاکوو ۹ ساڵی داهاتوو، لانی که‌م ۱۴ مانگی ده‌ستکردی دیکه‌ بۆ پێناسه‌ کردنی که‌ش و هه‌وا ڕه‌وانه‌ی ده‌ورووبه‌ری گۆی زه‌وی بکات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژاسنی میهر، به‌رپرسانی چینی ڕایانگه‌یاند که‌ بڕیار وایه‌ تاکوو ۲۰۲۵ی زایینی لانی که‌م ۱۴ مانگی ده‌ستکردی دیکه‌ بۆ پێناسه‌ کردنی که‌ش و هه‌وای جیهان ڕه‌وانه‌ی ده‌رووبه‌ری زه‌وین بکه‌ن.

ئه‌م مانگه‌ ده‌ستکردانه‌ بریتین له‌ یه‌ک دەنک (Fengyun) فێنگیانی ۲، چوار مانگی ده‌ستکردی فێنگیانی ۳ و سێ مانگی ده‌ستکردی فێنگیانی ۴ و شه‌ش مانگی ده‌ستکردی چه‌ند کاره‌یی که‌ بۆ کاری جۆراجۆری که‌شناسی که‌ڵکیان لێده‌برێت.

مانگی ده‌ستکردی فێنگیان جۆره‌یه‌که‌ له‌ مانگی ده‌ستکردی چینی که‌ له‌ ڕێگه‌ی دووره‌وه‌ کۆنترۆڵ ده‌کرێت و چین له‌ باشترین ئامێره‌کانی ڕۆژ بۆ دروست کردنی ئه‌م مانگی ده‌ستکرده‌ به‌هره‌ی بردووه‌.

له‌ ڕاستیدا له‌ ئێستا، مانگی ده‌ستکردی فێنگیان به‌شێکی گرنگ له‌ سیستمی سەتەلایتی جیهانن که‌ بۆ کاری چاودێڕی کردنی زه‌وی که‌ڵکیان لێده‌برێت.

چین له‌ ساڵی ۱۹۸۸ی زاینییه‌وه‌ تاکوو ئێسته‌ ۱۴ مانگی ده‌ستکردی فێنگیانی به‌ره‌و ئاسمان ناردووه‌ و تاکوو ئێسته‌ش ۷ دانه‌یان به‌رده‌وامن له‌ ئیشی خۆیان و ڕۆژانه‌ که‌ش و هه‌وای زه‌وی به‌ وردی تاوتوێ ده‌که‌ن.

News Code 4226

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =