۹۶ هه‌زار منداڵی په‌ناخواز ڕوویان له‌ ئه‌ورووپا کردووه‌

حەشیمەتی منداڵانی پەناخواز و کۆچبه‌ر که‌ لە ساڵی ۲۰۱٥، ڕوویان کردووه‌ته‌ ئەورووپا ۹٦هەزار کەس ڕاگه‌یێندراوه‌

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی " دیلی صباح " نووسینگه‌ی پاڵپشتی لە پەناخوازەکانی ئەورووپا(ئەی ئێی ئیس ئۆ ) رایگەیاند کە نێزیک به‌ ۹٦ هەزار منداڵی پەناخواز و کۆچبەر لە ساڵی ۲۰۱٥ بە بێ هاوڕێ و بە تەنیایی رۆیشتوونەتە ئەورووپا.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ ئه‌و منداڵانه‌ داوای پەناخوازییان لە وڵاتانی ئەندامی بەکێتی ئەورووپا کردووە کە ئەو رێژەیە چوار ئەوەندەی ئاماری منداڵای کۆچبەر لە ساڵی ۲۰۱٤یە.

نووسینگه‌ی پاڵپشتی لە پەناخوازەکانی ئەورووپا لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا رایگەیاندووە کە زیاتر لە نیوەی ئەم منداڵانە کۆچبەر و بێ هاڕێی ئەفغانین و پاش ئەوانیش منداڵانی سووریایی و ئریترە زۆرترینی ئەم جه‌ماوه‌ره‌ پێکدێنن.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ کە زیاتر لە یەک ملیۆن کەس بۆ دەربازبوون لە شەڕ و توندوتیژی لە رۆژهەڵاتی ناڤین، ئەفریقا و ئاسیا ساڵی رابردوو روویان کردۆتە ئەورووپا کە زیاتر لە ۱.٤ ملیۆن کەس کە زیاتریشیان خەڵکی سووریا و ئەفغانستانن، لە ماوەی ساڵی ۲۰۱٥ لە یەکێتی ئەورووپا داوای پاڵپشتیی نێونەتەوەییان کردووە(لە هەر سێ کەس، یەک کەس داوای پەناخوازی لە ئەڵمانیا کردووە) کە ئەم رێژە نیشاندەری بەرزبوونەوەی ۱۱۰ لەسەدی بە پێی ساڵی ۲۰۱٤ یە.

ئەم هەواڵە هەروەها رایدەگەیێنێ کە بەرزبوونەوەی چاوەڕوان نەکراوی پەناخوازەکان بووەتە هۆی کەمبوونی جێگا و کەلوپەلی گوزه‌ران لە زۆربەی وڵاتانی ئەندامی یەکێتی ئەورووپا.

News Code 4224

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 4 =