بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، خەڵکی عەفرین بە دەرکردنی بەیاننایەک لە نامەیەکدا بۆ ژێنراڵە ڕووسییەکان داوای ڕێگری لە شارۆچکەسازی تورکیا لە باکوور و باکووری ڕۆژهڵاتی سووریا بە تایبەتی عەفرین و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچەیانە کرد.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، سەدان کەس لە خەڵکی عەفرین ڕۆژی ڕابردوو بە بەشداری لە ڕێپێوانێک بە سیاسەتە داگیرکەرانەکانی حکومەتی تورکیا، شارۆچکەسازی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بەتایبەتی عەفرین و گۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچە نارەزایەتیان دەربڕی.
نائلە عیسا هاوسەرۆکی کەمپی بەرخۆدان بە خوێندنەوەی ئەو نامە بە ئیدانە کردنی هێرشە نوێیەکانی تورکیا بۆ سەر باکووری سووریا، داوای لە ڕووسیا کرد تا وەکوو وڵاتی دەستەبەرکرای ئاشتی، بۆ ڕاگراتنی هێرشەکانی تورکیا، گوشار بخەنە سەر ئەو وڵاتە.
Your Comment