بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، بە وتەی بەرپرسێکی باڵای ڕۆژاوایی جۆ بایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا بڕیاری داوە ناوی سوپای پاسداران لە لیستی رەشی رێکخراوە تیرۆریستییەکاندا بهێڵێتەوە.
ئەو سەرچاوە وتی کە بایدن لە پەیوەندی رۆژی رابردووی خۆی لە گەڵ نەفتالی بێنت سەرۆک وەزیری ڕژێمی زایۆنی رایگەیاندووە کە ئەم بابەتە یەکلایی کراوەتەوە.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە پێشتر جۆزێف بورل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی رایگەیاندبوو کە ئەروپا پێشنیاری نوێ داوە و ئەمریکا بەڵێنی داوە ناوی سوپا لە لیستەکە بسرێتەوە بەڵام گەمارۆکان هێشتا هەر بەردەوام دەبێت.
بۆچوونی ئێوە