ڕوونوێنی له‌ کتێبی ژیاننامه‌ی بیژه‌ن زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب

کتێبی ژیان نامه‌ی دوکتور بیژه‌ن زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب له‌ میانه‌ی ڕێوڕه‌سمێکدا که‌ به‌ ئاماده‌یی پارێزگار و به‌رپرسی ئیداره‌ی وه‌رزش و لاوانی کوردستان به‌ڕێوه‌ چوو، ڕوونوێنی کرا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر، هه‌فته‌ی ڕابردوو له‌ ڕێوڕه‌سمێکی شیاو و به‌ ئاماده‌یی به‌رپرسانی پارێزگای کوردستان له‌ کتێبی ژیان نامه‌ی بیژه‌ن زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب ڕوونوێنی کرا.

بیژه‌ زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب له‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا وتی: زۆر خۆشحاڵم که‌ ئه‌مڕۆ به‌ ئاماده‌یی که‌سایه‌تییه‌کانی شاری سنه‌ و له‌ ته‌نیشت هاوڕێکانم ڕوونوێنی له‌م کتێبه‌ ده‌کرێت.

ئه‌و زیادی کرد: شاهۆ ئه‌حمه‌دی نووسه‌ری لاوی سنه‌یی په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم تاکوو ئه‌م کتێبه‌ بنووسێت، من سه‌ره‌تا وتم نا، چون لام وا بوو کاتێکی زۆرم لێده‌گرێت.

ئه‌و درێژه‌ی دا: داوجار بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه‌ ئه‌م نووسه‌ره‌ لاوه‌ ۶ مانگ به‌رده‌وام په‌یوه‌ندی پێوه‌ کردم و منیش ئه‌وه‌ی پێویست بوو پێمدا. 

شاهۆ ئه‌حمه‌دی سه‌باره‌ت به‌ کتێبی ژیانی بیژه‌ن زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب وتی: ئه‌م کتێبه‌ ده‌رنجامی ۴ ساڵ کار کردنی منه‌ و زۆر خۆشحاڵم که‌ که‌سانی وه‌ک زوڵفه‌قار نه‌سبه‌ت به‌ که‌سانی لاوی وه‌ک من باوه‌ڕ ده‌که‌ن و نووسینه‌وه‌ی ژیان نامه‌ی خۆیان به‌ ئێمه‌ ده‌سپێرن. 

ئه‌و زیادی کرد: بۆ نووسینی ئه‌م کتێبه‌ له‌ سێ سه‌رچاوه‌ی مێدیاکان، ڕاوبۆچوونی شاره‌زایانی وه‌رزشی و گفتوگۆ له‌گه‌ڵ خودی دوکتور زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب که‌ڵکم برد.

دوکتور بیژه‌ن زوڵفه‌قار نه‌سه‌ب یه‌کێکه‌ له‌ ڕاهێنه‌ره‌ به‌ناوبانگه‌کانی تۆپی پێ له‌ ئێران و له‌ ڕۆژی ۱۶ پۆشپه‌ڕی ۱۳۲۸ی هه‌تاوی له‌ شاری سنه‌ له‌ دایک بووه‌ و تاکوو ئێسته‌ چه‌ندین جار سه‌رپه‌ره‌شتی و ڕاهێنانی هه‌ڵبژارده‌ی نه‌ته‌وه‌یی تۆپی پێ ئێرانی له‌ ئه‌ستۆ بووه‌ و باشترین ده‌رنجامه‌کانیشی بۆ تۆپی پێی ئیران تۆمار کردووه.

News Code 4213

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 14 =