هەواڵی پاڵەوانێتی کچەکەی بەشار ئەسەد له‌ تاران راستە؟

لە حاڵێکدا که‌ هەندێ له‌ ماڵپەڕ و ڕاگه‌یاندنه‌کانی ئێران و جیهان لە پاڵەوانێتی کچه‌که‌ی بەشار ئەسەد لە پێشبڕکێیه‌کانی ئەسپ سواری تاران هه‌واڵیان دا، ده‌رکه‌وت کە بەشار ئەسەد هەرگیز ئاوا کچێکی نەبووە

به‌ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، هه‌واڵه‌کان باس له‌وه‌ ده‌که‌ن که‌ شام ئه‌سه‌د کچه‌که‌ی به‌شار ئه‌سه‌د لە کێبڕکێیەکانی بازبردن بە ئەسپەوە لە تاران بووه‌ته‌ پاڵه‌وان، بەڵام بەشار ئەسەد کچێکی بە ناوی " شام " نیە.

 لەم هەواڵانەدا هاتووە کە  " کەسە براوەکانی کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی بازبردن بە ئەسپەوە لە تاران دیاری کران و خاڵی سەیر ئەوەیه‌ کە کچی سەرۆک کۆماری سووریا لە بەشی تازەلاوان بووەتە پاڵه‌وان و پله‌ی یه‌که‌می مسۆگه‌ر کردووه‌."

لە کۆتایی یەکەم خولی کێبڕکێیە نێونەتەوەییەکانی بازبردن بە ئەسپەوە لە ئاستی تەمەنیی تازەلاواندا لە یانه‌ی" بام "ی تاران کەسە براوەکان دیاری کران و لە ئاستی تازەلاوان بیست چاک سوار بەشداربوون کە کەسی براوە "شام الاسد" بە ئەسپێک بەناوی" باب سودی" لە سووریاوەیە.

ڕاستیه‌که‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بە پێچەوانەی ئەوەی لە هەواڵەکاندا راگەیێدراوە، ئەسەد تەنیا دوو کوڕی بەناوەکانی " حافظ" و " کەریم" و کچێک بە ناوی "زین" هەیە و "شام الاسد" کچی ژنراڵ "ماهر الاسد" برای بەشار ئەسەدە.

News Code 4211

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =