بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر،سۆران عومەر ئەندامی په‌رله‌مانى عێراق لەئاكاونتی تایبەتی خۆی ئاشكرایكردووه؛ بۆردومانی فڕۆكەی بێ فڕۆكەوان لەكەمپی ئاوارەكانی مەخمورو ناحیەی ئاغجەلەرو پێشتر لەچیای ئەزمه‌ڕو گەڵاڵەو شارباژێرو ناوچەكانی دهۆك‌و بادینان بەبەهانەی پەكەكە ئەنجامدانی تیرۆری سیاسی‌و كۆمەڵكوژی مەدەنییە كە لەلایەن توركیاوە ئەنجامدەدرێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره كورده له‌به‌غدا نوسیویه‌تى:"ئەو تیرۆرە بەچاوساغی هێزی ناوخۆی هەرێمی كوردستان ئەنجامدەدرێت، بێدەنگی هەرێم‌و عێراقیش ئاماژەی ڕێكەوتنی نهێنی نێوانیانە بۆ ئەم بۆردومان‌و تیرۆرانە كە هاوڵاتی مەدەنی تێدا كراوەتە ئامانج‌و دودڵی‌و ترسێكی زۆری لەناوچەكەدا دروستكردوە".
له‌كۆتاییشدا ده‌ڵێت:"ناكرێت ئاسمان‌و سنورەكانی عێراق‌و هەرێم واڵابێت بۆ وڵاتانی دراوسێ كه تاوان دەرهەقە بەخەڵكی كوردستان‌و عێراق ئەنجامبدەن".
به‌یانى دوێنێ توركیا له‌یه‌ك كاندا بۆردومانى سنورى چه‌مچه‌ماڵ‌و كه‌مپى په‌نابه‌رانى مه‌خمورى كرد‌و به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك كوژراو‌و بریندارى لێكه‌وته‌وه.
بۆچوونی ئێوە