تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌کی باڵستیکی ژێرئاوگەڕ لە کۆریای باشوور

کۆریای باشوور ڕایگه‌یاند که‌ دراوسێ باکوورییه‌کی له‌ درێژه‌ی تاقی کردنه‌وه‌ی مووشه‌که‌ باڵستیکییه‌کانی خۆی له‌ ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابردوودا، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ مووشه‌کێکی جۆری باڵستیکی ژێر ئاوگەڕی تاقی کرده‌وه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ بی بی سی، سوپای کۆریای باشووری ده‌ڵێت که‌ ده‌وڵه‌تی پیۆنگ یانگ ئه‌مڕۆ شه‌مه‌ مووشه‌کێکی جۆری باڵستیکی ژێرئاوگەڕی له‌ ئاوه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی دوورگه‌ی کۆریا ته‌قاندووه‌ته‌وه‌.

ئه‌مه‌ له‌ حاڵێک دایه که‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان، کۆریای باکووریی به‌ مه‌به‌ستی نه‌گه‌یشتن به‌ چه‌کی ناڤۆکی له‌ تاقی کردنه‌وه‌ی سیستمی مووشه‌کی به‌‌هێز قه‌ده‌غه‌ کردووه‌.

ئه‌م کاره‌ی ئه‌مڕۆی ده‌وڵه‌تی پیۆنگ یانگ که‌ له‌ درێژه‌ی هه‌مان کاره‌کانی یه‌ک ساڵی ڕابردووی ئه‌م وڵاته‌یه‌.

شایانی باسه‌ که‌ ڕاست دوابه‌دوای ئه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌بێت که‌ واشنتۆن و کۆریای باشوور سه‌باره‌ت به‌ دابین کردنی سیستمی مووشه‌کی تاد به‌ ڕێککه‌وتن گه‌یه‌شتن. هه‌ڵبه‌ت هێشتا له‌سه‌ر شوێنی دابین کردنی ئه‌م سیستمه‌ مووشه‌کییه‌ و ئه‌وه‌ی که‌ کام وڵات کۆنترۆڵی مووشه‌کان به‌ ده‌ستیه‌وه‌ بێت هیچ بڕیارێک نه‌دراوه‌. 

هه‌وڵی کۆریای باکووری بۆ ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌کی ژێر ده‌ریاکان یه‌کێکه‌ له‌ نیگه‌رانییه‌ جدییه‌کانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی له‌ ناوچه‌که‌ چون کۆنترۆڵی ئه‌و مووشه‌کانه‌ی له‌ ژێرئاوگەڕەکاندا  ده‌ته‌قێنه‌وه‌ له‌ ئاسمانیه‌کان، زۆر ئه‌سته‌م تر و ئاڵۆزتره‌.

News Code 4210

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =