مستەفا کازمی بە ناچار لە رێورەسمی ناشتنی شاعێری عێراقی هەڵات

سەرۆک وەزیرانی عێراق کە ویستی بەشداریی ڕێورەسمی ناشتنی تەرمی شاعێری بەناوبانگی عێراقی موزەفەر نەواب بکات بە هۆی ناڕەزایەتی بەربڵاوی خەڵک هەڵات.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ لە بەغدا رێوڕەسمی ناشتنی تەرمی موزەفەر نەواب شاعێری عێراقی بەڕێوەچوو.

ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان بەشدار لە رێورەسمیبەرێکران و ناشتنی تەرمی ئەم شاعێرە بە هاتنی مستەفا کازمی و‌وەفدی هاوڕێی دروشمیان دا.

عێراقییەکان بە ئاماژە بە بەڵێنە درۆینەکانی کازمی بە گەندەڵ و دز بانگیان کرد و داوایان کرد ڕێوڕەسمەکە جێبهێڵێت.

نارازیان بەرد و پێڵاویان گرتە کازمی و پارێزەرانی کازمیش بە گازی بیبەر و شەق و تێهەڵدانی خەڵکی دروشمدەر کازمییان بردە دەرەوە.

News Code 42090

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 17 =