یه‌که‌مین فستیڤاڵی کورته‌ فیلمی شارۆمه‌ند له‌ سه‌قز

سه‌رۆکی لێژنه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی شاری سه‌قز له‌ به‌ڕێوه‌ چوونی یه‌که‌مین فستیڤاڵی کورته‌ فیلمی شارۆمه‌ند له‌ شاری سه‌قز هه‌واڵی دا.

محه‌مه‌د کیانی له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌والنێری مێهر به‌ ئاماژه‌ به‌ پلانه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاری سه‌قز بۆ پشتیوانی کردن له‌ کاره‌ فه‌رهه‌نگی و هونه‌رییه‌کان وتی: ئه‌نجومه‌نی شار و شاره‌وانی سه‌قز به‌ هاوکاری ئه‌نجومه‌نی فیلم و ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی سه‌قز، به‌ مه‌به‌ستی ئاشنایی زیاتری سینماکار و ئه‌نیمه‌یشن کاره‌کان له‌گه‌ڵ بابه‌تی فه‌رهه‌نگی شارنشینی، که‌رامه‌تی ئینسانی، ئه‌خلاقی شاریگه‌ری و به‌رز کردنه‌وه‌ی پێگه‌ی هونه‌ر له‌ فه‌رهه‌نگی شار و شاریگه‌رییدا، یه‌که‌مین فستیڤاڵی کورته‌ فیلمی شارۆمه‌ند له‌ شاری سه‌قز به‌ڕێوه‌ ده‌بات.

ئه‌و له‌ چالاکانی سینمایی و هه‌نه‌رمه‌ندان داوای کرد تاکوو به‌رهه‌مه‌کانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌ ڕچاو کردنی مافی شارۆمه‌ندی، فه‌رهه‌نگی شوقه‌ نشینی، گواستنه‌وه‌ی گشتی، خاوێن ڕاگرتنی شار، پۆلیسی جاده‌ و بان، ڕێز گرتن له‌ مافی که‌سانی دیکه‌ و به‌رز ڕاگرتنی فه‌رهه‌نگ له‌ شاردا، تاکوو کۆتایی مانگی گلاوێژی ساڵی ۱۳۹۵ی هه‌تاوی بۆ په‌یوه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانی شاری سه‌قز ڕه‌وانه‌ بکه‌ن. 

سه‌رۆکی لێژنه‌ی فه‌رهه‌نگی ئه‌نجومه‌نی ئیسلامی شاری سه‌قز وتی: له‌م فستیڤاڵه‌، له‌ ۳ به‌رهه‌می یه‌که‌م، ۳ بابه‌تی باشتر و ۳ فیلمنامه‌ی جوان تر ڕێز ده‌گیردرێت.

شایانی باسه‌ که‌ کورته‌ فیلمه‌کان نابێت له‌ ۷ ده‌قه‌ زیاتر بن و هه‌روه‌ها نابێت له‌ ۱۵۰ خوله‌کیش که‌متر بن، هه‌روه‌ها ئه‌و فیلمانه‌ی که‌ به‌ دوربینی ماڵی و بچووکیش به‌رهه‌م هاتوون، ده‌توانن له‌م فستیڤاڵه‌دا به‌شداری بکه‌ن.

News Code 4207

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =