بوومه‌له‌رزه‌ سنه‌ و مووچشی هه‌ژاند

به‌یانی ئه‌مرۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۳.۳ ڕیشته‌ر مووچش و ۲.۸ ریشته‌ر شاری سنه‌ی له‌ پارێزگای کوردستانی هه‌ژاند.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ناوه‌ندی ژێئۆفیزیکی ئێران، بوومه‌له‌رزه‌کان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌ دوو ساری پاریزگای کوردستان روویداوه‌ که‌ گه‌وره‌ترینیان به‌ ۳.۳ پله‌ به‌ پێوه‌ری ڕیشته‌ر له‌ مووچشی دا.

 له‌و راپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ له‌ کاتژمێر ۳ و ۴۹ خوله‌کی ڕۆژی شه‌مه‌ ۱۹ ی پووشپه‌ڕ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۲.۷ ڕیشته‌ر له‌ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی ۳۵.۱۲۷ ی باکووری و ۴۷.۲۱۰ ی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ مووچش ڕوویدا.

 کاتژمێر ۳.۵۵ خوله‌کیش جارێکی دیکه‌ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۳.۲ ڕیشته‌ر له‌ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی ۳۵.۷۳ ی باکووری و ۴۷.۲۵۱ ی ڕۆژهه‌ڵاتی له‌ قووڵایی ۵ کیلۆمه‌تری زه‌وینی مووچشی کوردستانی هه‌ژاند.

 کاتژمێر ۵ و ۲۶ خوله‌کیش له‌ قووڵایی ۸ کیلۆمه‌تری زه‌وین له‌ شاری مووچش بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۳.۳ ڕیشته‌ر له‌ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی ۳۵.۱۴۰ ی باکووری و ۴۷.۲۳۲ ی ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوویدا.

 هه‌ر ئه‌مڕۆش له‌ کاتژمێر ۵ و ۲۸ خوله‌کدا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ک به‌ گوڕی ۲.۸ ریشته‌ر له‌ هه‌ڵکه‌وته‌ی جوگرافیایی ۳۵.۲۳۴ ی باکووری و ۴۷.۱۳۴ ی ڕۆژهه‌ڵاتی، سنه‌ی ناوه‌ندی پارێزگای کوردستانی له‌رزانده‌وه.

News Code 4206

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 6 =