ئامانجی داعش له‌ هێرش بۆ سه‌ر مه‌زارگه‌کان شه‌ڕی مه‌زه‌بیه‌

سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق جه‌ختی کرد که‌ ئامانجی گرووپی تیرۆریستی داعش له‌ هێرش بۆ سه‌ر باره‌گای ئیمامزاده‌ محه‌مه‌د که‌ کوڕی ئیمام هادییه‌ ته‌واو کردنی جه‌نایه‌ته‌کانی ناوچه‌ی که‌ڕاده‌یه‌ و ده‌یه‌وێت له‌م ڕێگه‌وه‌ په‌ره‌ به‌ ئاژاوه‌ی مه‌زهه‌بی بدات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی "کل العراق"، حه‌یه‌ده‌ر عه‌بادی هێرشه‌ جه‌نایه‌تکارانه‌که‌ی سه‌ر مه‌زاری ئیمامزاده‌ محه‌مه‌دی له‌ شاری به‌له‌د له‌ پارێزگای سه‌لاحه‌یدین ئیدانه‌ کرد.

ئه‌و له‌مباره‌وه‌ وتی: دوژمن که‌ هه‌مان داعش بێت هه‌وڵ ده‌دات تاکوو شکسته‌ دژواره‌کانی خۆی له‌ فه‌لوجه‌ بشارێته‌وه‌ و هه‌ر بۆیه‌ هێرشی کرده‌ سه‌ر ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ و ئیمازاده‌ محه‌مه‌د. ئه‌م هێرشانه‌ش به‌ مه‌به‌ستی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی مه‌زهه‌بی ئه‌نجام بوون.

عه‌بادی داوای کرد تاکوو خه‌ڵکی عێراق یه‌کگرتوو بن و به‌م یه‌کگرتووی ڕێگه‌ له‌ پلانه‌ جه‌نایه‌تکاره‌کانی تیرۆریسته‌کانی داعش بگرن و ڕێگه‌ نه‌ده‌ن که‌ له‌وه‌ زیاتر کاریگه‌ری له‌سه‌ر عیراق دابنێن.

عه‌بادی وتی: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ده‌وڵه‌ت له‌م ڕووداوانه‌ نه‌ترساوه‌ و خۆی زیاتر ئاماده‌ ده‌کات تاکوو شه‌ڕی کۆتایی ئازاد کردنی موسڵ هه‌رچی زووتره‌ ده‌ست پێ بکات و هاوکات شه‌ڕی ئه‌و که‌سانه‌ش ده‌کات له‌ ناوخۆی عێراقدا پشتیوانی له‌ داعش ده‌که‌ن.

حه‌یده‌ر عه‌بادی جه‌ختی کرد که‌ شه‌ڕی سیاسی له‌ عێراق زۆر ئه‌سته‌م تر و ئاڵۆز تر له‌ شه‌ڕی مه‌یدانی ده‌بێت چون بڕێک لایه‌ن له‌ چاکسازییه‌کان ناڕازین و هه‌ر بۆیه‌ مل به‌م ڕه‌وته‌ نوێیه‌ی عێراق ناده‌ن.

ئه‌و له‌ کۆتاییدا سۆزی خۆی بۆ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌کانی ڕووداوی ئیمامزاده‌ مه‌حه‌مه‌د ده‌ر بڕی و هیوای خواست که‌ جارێکی دیکه‌ وه‌ها هێرشێک ڕوونه‌دات.

News Code 4205

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 10 =