عێراق ڕۆژانه‌ ۵۹۲ ملیۆن و ۵۶ هەزار بەرمیل نه‌وتی فرۆشتووه‌

لەماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا كۆمپانیای فرۆشی نه‌وتی عێراق- سۆمۆ،۵۹۲ ملیۆن و ۵۶ هەزار بەرمیل نه‌وتی به‌ به‌های نزیكه‌ی ۱۸ ملیار دۆلار فرۆشتووە.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ رووداو، بەپێی بەیاننامەیەکی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، له‌ ماوه‌ی شه‌ش مانگدا حێراق ڕۆژانه‌ سێ ملیۆن و ۲۹۲ هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌نارده‌ کردووه‌.

له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ تێكڕای‌ نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وت له‌و شەش مانگەدا ۳۱ دۆلار و ۳۲ سه‌نت بووە، بڕی‌ هه‌نارده‌ی‌ نه‌وتیش‌ مانگانه ۹۸ ملیۆن و ۷۶ هه‌زار به‌رمیل بووه‌.

وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە که‌ ۳۴ كۆمپانیای ئاسیا، ئەوروپا و ئەمریكا ئەو نەوتەیان لە کۆمپانیای سۆمۆی عێراقی کڕیوە، کە لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا عێراق هەناردەی کردووە.

News Code 4201

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 6 + 4 =