خۆپیشاندان له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا/داخوازی بۆ چاکسازی

به‌ سه‌دان عێراقی ڕۆژی هه‌ینی به‌ مه‌به‌ستی به‌دوادا چوون بۆ داواکارییه‌کانی خۆیان و چاکسازی، له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریر له‌ به‌غدا خۆپیشان دانیان کرد.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ کاناڵی سومرییه‌، به‌ سه‌دان عێراقی ڕۆژی هه‌ینی به‌ مه‌به‌ستی به‌دوادا چوون بۆ داواکارییه‌ ڕه‌واکانی خۆیان و چاکسازی و شه‌ڕ له‌ دژی گه‌نده‌ڵی، له‌ گۆڕه‌پانی ته‌حریری به‌غدا خۆپیشان دانیان کرد. خۆپیشانده‌ره‌کان له‌ حاڵێکدا که‌ ئاڵای عێراق به‌ده‌ستیانه‌وه‌ بوو، به‌ره‌و ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ به‌ڕێکه‌وتن.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ک له‌ پۆلیسی عێراق ڕۆژی هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌ هێزی ئاسایشی به‌غدا هه‌ر هه‌موو ڕێگه‌کانی به‌روه‌ ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا داخست.

ئه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ جه‌ختی کرد که‌ هێزی ئاسایش هه‌موو ڕێگه‌کانی دیکه‌شی به‌ره‌و گۆڕه‌پانی ته‌حریر داخست و بڕێک ڕێگه‌ش که‌ ده‌گه‌شته‌ ناوچه‌ی که‌ڕاده‌ له‌ لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ داخرا.

هه‌ر له‌مباره‌وه‌ کاناڵی سکای نیوز ڕایگه‌یاند که‌ پۆلیسی عێراق دوابه‌دوای ئه‌م خۆپیشان دانه‌، هه‌موو ئه‌و ڕێگانه‌ی که‌ به‌ره‌و دام و ده‌زگا حکوومییه‌کان ده‌ڕۆشتن داخست.

شایانی باسه‌ که‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق، دوێنێ ژماره‌یه‌ک له‌ فه‌رمانده‌کانی ئۆپراسیۆنی به‌غدا و به‌رپرسانی ئاسایش و زانیاری ئه‌م شاره‌ی له‌ سه‌ر کار لابرد، ئه‌و هه‌روه‌ها ده‌ست له‌ کار کێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د غوبان، وه‌زیری ناوخۆی عێراقی واژۆ کرد.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌ کاناڵی سکای نیوز له‌ ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێک له‌ ناوچه‌ی جه‌دید له‌ باشووری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا هه‌واڵی دا. هه‌روه‌ها فه‌رمانده‌یی ئۆپراسۆنه‌کانی ئه‌نبار له‌ ئازاد بوونی دوو ناوچه‌ی بوریشه‌ و توی له‌ باکووری ڕه‌مادی له‌ ڕۆژئاوای عێراق هه‌واڵی دا.

News Code 4200

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 14 =