هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سوپای عێراق داعشی دروست کرد

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی بریتانیا به‌ ئاشکرا ڕایگه‌یاند که‌ هه‌ڵه‌ی ئه‌مریکا سه‌باره‌ت به‌ سوپای عێراق، دوای ڕووخانی سه‌دام بووه‌ هۆی سه‌رهه‌ڵدانی گرووپی تیرۆرسیتی داعش.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ گاردیه‌ن، فیلیپ هامۆند، له‌ به‌رده‌م لێژنه‌ی کار و باری ده‌ره‌کی پارلمانی بریتانیا وتی: ئه‌م بابه‌ته‌ی که‌ ئه‌مریکا پێکه‌وه‌ هه‌ر هه‌موو به‌رپرسه‌ باڵاکانی سه‌دام حسه‌ینی وه‌لانا، هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بوو چون ئێستا به‌عسییه‌ باڵانی ڕژیمی سه‌دام له‌ ڕیزه‌کانی داعش دان.

هامۆند وتی: زۆربه‌ی ئه‌و کێشانه‌ی ئێستا له‌ عێراقدا ده‌یبینین، له‌م هه‌ڵه‌ گه‌وره‌یه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێن که‌ بووه‌ هۆی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی سوپای عێراق و به‌عس له‌ عێراق بنه‌بڕ کرا. ئه‌مه‌ له‌ دوای شه‌ڕی عێراق هه‌ڵه‌یه‌کی گه‌وره‌ بوو. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ ڕێگه‌یه‌کی دیکه‌مان له‌به‌ر ده‌گرت ڕه‌نگه‌ ده‌رنجامه‌که‌ی شتێکی دیکه‌ ببوایه‌ت.

هامۆند جه‌ختی کرد: ڕوونه‌ که‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌فسه‌ره‌ باڵاکانی پێشووی به‌عس کار و باری داعشیان له‌ سووریا و عێراق ڕێکخستووه‌ و هاوکات به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن تاکوو بتوانن ئۆپراسیۆنه‌کانی خۆیان به‌ڕێوه‌ ببه‌ن.

ئه‌م قسانه‌ی هامۆند له‌ حاڵێکدا باسی لێده‌کرێت که‌ لێژنه‌ی "گه‌ڕیان بۆ ڕاستییه‌کان" ڕۆڵی بریتانیا له‌ شه‌ڕی عێراقی تاوتوێ کردووه‌ و له‌م دواییه‌دا ڕاپۆرتێکی ۶ هه‌زار لاپه‌ڕه‌یی سه‌باره‌ت به‌ شه‌ڕی عێراق بڵاو کرده‌وه‌.

له‌م ڕاپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ به‌ توندی ئیدانه‌ی ده‌ستێوه‌ردانی سه‌ربازی بریتانیا له‌ عێراق ده‌کرێت و بۆچوونه‌کانی بریتانیا بۆ به‌شداری کردن له‌م شه‌ڕه‌ قابیلی قبووڵ کردن نییه‌.

له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ تۆنلی بلێر زۆر پێی خۆش بووه‌ تاکوو پشتیوانی له‌ جۆرج بووش بکات و هه‌ر ئه‌مه‌ش وای کرد تاکوو بریتانیا به‌شداری ئه‌م شه‌ڕه‌ بکات.

ئه‌گه‌رچی فیلیپ هامۆند هێرشی سه‌ربازی ئه‌مریکا و بریتانیای به‌ هه‌ڵه‌ وه‌سف نه‌کرد، به‌ڵام ڕایگه‌یاند که‌ ده‌بێت له‌م شه‌ڕه‌ وانه‌ وه‌ربگرین.

هه‌روه‌ها له‌ ڕاپۆرته‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ساڵی ۲۰۰۳ هیچ مه‌ترسییه‌کی خێرا له‌ لایه‌ن سه‌دام حسه‌ینه‌وه‌ بوونی نه‌بووه‌.

News Code 4199

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 7 =