بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، جیهان خدرۆ لە بەرپرسانی دایرەی خۆسەری سووریا وتی: چێکردنی شارۆچکە و دەرکردنی ئاوارە سوورییەکان درێژەی بەرنامەکانی تورکیا بۆ گۆڕانی تەنراوەی جەماوەر لە ناوچەی باکووری سووریایە.
خدرۆ وتیشی: تورکیا بە سڕینەوەی جۆراوجۆری فەرهەنگی لەو ناوچانەی داگیری کردووە، بەدوای دەست خستنی بەرژەوەندی سیاسی و گەشەی هێرشەکانی خۆی لە خاکی سووریایە.
ئەو داوای لە کۆمەڵگای جیهانی و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کرد کاردانەوە بەم پیلانەی تورکیا نیشان بدەن.
رەجەب تەیب ئەردۆغان پێشتر وتبووی: پرۆژەیەکی نوێ لە حاڵی ئامادە کردن دایە کە بەستێنی گەڕانەوەی یەک ملیۆن سووری بۆ وڵاتەکەیان دابین دەکات.
بۆچوونی ئێوە