فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا لەسەرکار لابرا

دوای تەقینەوە تێرۆریستیەکانی عێراق کە سەدان قوربانی لێکەوتەوە، سەرۆک وەزیرانی ئەم وڵاتە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا وژمارەیەک لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری ئەم شارەی لە کارەکانیان وەلاوە نا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە فرات نیووز، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بە دەرکردنی بەیاننامەیەک هەواڵی وەلانانی هەندێ لە بەرپرسانی ئەمنیی ئاست باڵای ئەم وڵاتەی راگەیاند.

بە پێی ئەم هەواڵە، نووسینگەی حەیدەر عەبادی رایگەیاندووە کە فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا و هەندێ تر لە بەرپرسانی ئەمنی و هەواڵگری بەغدا لە کارەکانیان وەلانراون.

لە رۆژەکانی رابردوودا و بە دوای تەقینەوە تێزۆریستیەکانی ئەم دواییانە لە ناوچەی الکرادە ی بەغدا کە بووە هۆی شەهیدکرانی نزیکەی ۳۰۰کەس،" محمد سالم الغبان " وەزیری ناوخۆی عێراق دەستی لەکار کێشایەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە الغبان چەند کاتژمێر پێش لە دەست لە کار کشانەوەی خۆی لەگەڵ" ئێستوارت جۆنز " باڵوێزی ئەمریکا لە عێراق چاوپێکەوتنیان بووە و سەبارەت بە پرسە ئەمنییەکان وتووێژیان کردبوو. لەم بارەیەوە سەرچاوەیێکی ئاگادار لە ڕەزامەندی حەیدەر عەبادی لەگەڵ کشانەوەی وەزیری ناوخۆی عێراق هەواڵی دا.

شیاوی ئاماژەیە کە لە حەوتەی رابردوودا بە هۆی تەقینەوە تێرۆریستییەکان لە ناوچەی الکرادە لە بەغدا نزیک بە ۳۰۰ کەس کوژران و ۲۰۰کەسیش بریندار بوون.

هەروەها بەدوای چەندین هێرشی خۆکوژی لە لە نزیکیی بارەگای سەید موحەمەد کوڕی ئیمام هادی سڵاوی خوای لەسەر لە ناوچەی " بلد " لە پارێزگای سەلاحەدین ۳۰کەس شەهید و ۵۰۰کەسی دیکەش بریندار بوون.

News Code 4198

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 11 =