تورکیا بارەگاکانی پەکەکەی بوردومان کرد

فڕۆکە شەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بنکە و بارەگاکانی پەکەکەیان لە پارێزگای شڕناخ کردە ئامانجی هێرشەکانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر لە حورییەت دەیلی نیووز، فڕۆکەشەڕکەرەکانی هێزی ئاسمانیی تورکیا بارەگاکانی پەکەکەیان لە پارێزگای کوردنشینی شڕناخ لە باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەم وڵاتە کردە ئامانج.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئەم هێرشانەیان لە کاتژمێری 9 و 33 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی هەتا 10 و 45 خولەک ئەنجام داوە.

لەەم هێرشانەدا 7 بارەگای پەکەکە بوردومان کراوە بەڵام هیچ زانیارییەک لە ژمارەی کوژراون و برینداران بە دەستەوە نییە.

News Code 4196

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 3 =