دێنیس سوارێس تەڤلی بارسێلۆنا بوو

یانەی بارسێلۆنا پشتڕاسی کردەوە کە دێنیس سوارێسی لە یانەی ڤیاریاڵ کڕیوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، یانەی بارسێلۆنا رایگەیاندووە بەکەڵک گرتن لە بڕگەی کڕینی دووبارەی دینێس سوارێس، ئەم یاریزانەی لە ڤیارێئاڵ وەرگرتووەتەوە و گرێبەستی لەگەڵدا دەبەستێت.

بەم پێیە شینی هەنارییەکان بە دانی ۳.۲٥ ملیۆن یۆرۆ توانیان ئەم یاریزانە ۲۲ ساڵانە ئازاد بکەن.

بەپێی هەواڵی ESPN بارسێلۆن لەگەڵ سوارێس گرێبەستێک چوارساڵەی بەستووە کە غەرامەی هەڵوەشاندنەوەی ۵۰ملیۆن یۆرۆیە.

سوارێس وەرزی رابردوو لە یانەی ڤیارێئاڵ خۆی باش نیشان داوە. ئەم یاریزانە لاوە پێشتریش ئەندامی بارسێلۆنا بوو کە سەرەتا گوازرایەوە بۆ سێڤیا و دواتریش چووە ڤیارێئالەوە.

News Code 4195

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 10 =