دەستگیری ١٣ گومانلێكراوی تەقینەوەکەی فڕۆكه‌خانه‌ی ئەستەنبۆڵ

له‌ درێژەی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ په‌لاماره‌كه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی ئاتاتورك، هەڵمەتی پشکنینی ١٦ ناونیشان ئه‌نجام درا و ١٣ گومانلێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ سێ کەسیان هاووڵاتی بیانین.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، هێزەکانی  سه‌ربه‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی لقی  به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر به‌یانیی ئه‌مڕۆ ئۆپراسیۆنیان بۆسه‌ر ١٦ ناونیشان له‌ناو ئەستەنبۆڵ ئه‌نجام داوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئانادۆڵو كه‌وتووه‌، له‌ ئۆپراسیۆنه‌كه‌دا ١٣ گومانلێكراو ده‌ستبه‌سه‌ركران كه‌ سێ کەسیان بیانین.

گومانلێكراوه‌كان دوای پشكنینی پزیشكی، ره‌وانه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی ئەستەنبۆڵ كران.

News Code 4194

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 13 =