داعش لە مووسڵ شکست دێنێت

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەڵێنی بە شکستپێهێنانی گرووپی تێرۆریستیی داعش لە شەڕی مووسڵ دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " الیوم "، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رۆژی چوارشەممە بەڵێنی بە شکست پێهێنانی گرووپی تێرۆریستی داعش لە شەڕی مووسڵ هەڵکەوتوو لە ٤۰۰ کیلۆمەتری بەغدا دا.

" حەیدەر عەبادی " لە چاوپێکەوتنێدا لە برینداربووانی تەقینەوەی تێرۆریستی سەرلەبەیانیی یەکشەممە لە ناوچەی " الکرادە " و هەروەها بریندار بووانی  هێزە ئەمنییەکان و حەشدی شەعبی لە نەخۆشخانەی " الکاظمیه" وتی: داعشییەکان بە تەقینەوە لە ناوچەی " الکرادە " ئەیانەویست شادیی جێژن لە عێراقییەکان بستێنن بەڵام کارێک دەکەین کە تا هەتاهەتایە دۆڕوا بن.ئێمە شوێنیان دەگرین و شکستیان پێدێنین لە مووسڵدا هەروەا کە هەمیشە بەزاندوویانین.

تەقینەوەی تێرۆریستیی سەرلەبەیانیی یەکشەممەی ناوچەی " الکرادە " ناوەندی بەغدای کردە ئامانج و  بەو هۆیەوە ۲۹۰کەس شەهید و دەیان برینداری لێکەوتەوە. گرووپی تێرۆریستیی داعش بەرپرسایەتیی ئەم هێرشە تێرۆریستیەی لە ئەستۆ گرت.

شیاوی باسە کە ئۆپراسیۆنەکانە سەربازیەکان بۆ کردنە دەرەوەی تێرۆریستەکانی داعش لە خاکی عێراق درێژەی هەیە.

News Code 4193

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 9 =