بەرەی نوێی ئۆتۆمۆبیلە خۆکارەکان تا ساڵی۲۰۲۱ دێتە بازار

ئۆتۆمۆبیل سازێکی ئەڵمانی دەیەوێ تا ساڵی۲۰۲۱ بەرەیێکی جیاواز لە ئۆتۆمۆبیلە خۆکارەکان بخاتە نێو شەقامەکانەوە.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کۆمپانیای بی.ئێم.ڤی رایگەیاندووە تا ۵ ساڵی داهاتوو و هەڵبەت بە هاوکاریی دوو کۆمپانیای ئینتێل و mobileye بەرەیێکی نوێ لە ئۆتۆمۆبیلە خۆکارەکان دروست دەکات کە زۆربەی نیگەرانییەکانی پێوەندیدار بە پاراستنی ئەمنیی شۆفێر و هاتوچۆکەران چارەسەر دەکات.

کۆمپانیای ئینتێل کە لە بواری گەڵاڵە داڕشتن و بەرهەمهێنانی تەراشە لە دنیا ناسراوە و کۆمپانیای mobileye کە پسپۆڕیی تایبەتی لە سیستەمە بینینی و هەستکەرەکاندا هەیە، بی.ئم.ڤی لەم پرۆژەیەدا هاوڕێیەتی دەکەن.

لێکۆڵەرانی ئەم پرۆژەیە بە دوای داڕشتنی ئۆتۆمۆبیلێکی خۆکارەوەن کە لە کاتی ئاژەوانیدا پێویست بە بەدەستەوەگرتنی فەرمان لەلایەن شۆفێر، چاولێکردنی جادە و خەڵکەوە نەبێ.

News Code 4192

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 9 + 0 =