ئۆجالان 6 مانگی دیکە لە دیتنی پارێزەرەکانی بێ بەری کرا

دادگای تورکیا دوای کۆتایی هاتنی ماوەی شەش مانگەی قەدەغە بوونی دیداری ئۆجالان لەگەڵ پارێزەرەکانی، ئەو قەدەغەیەی بۆ شەش مانگی دیکە درێژ کردەوە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان کە دەمێکە لە زیندانە، بە فەرمانی دادگای تورکیا دیسان شەش مانگی دیکە لە دیتنی پارێزەرەکانی خۆی بێ بەری کرا.

لە حاڵێکدا کە زیاتر لە یەک ساڵ لە دوایین پێوەندی تەلەفۆنی کورتی ئۆجالان لە زیندانی ئیمرالییەوە تێدەپەڕێت، جارێکی دیکە فەرمانی قەدەغە کردنی شەش مانگەی دیدار لەگەڵ پارێزەرەکانی لە دژی سەپێندراوە. قەدەغە بوونی شەش مانگەی ڕابردووی دیداری لەگەڵ پارێزەرەکان لە 22 ی ئاپ کۆتایی هاتبوو، سەرەڕای ئەوە پارێزەرەکانی ئۆجالان بە چوون بۆ دادگای بورسا لە قەدەغە بوونی شەش مانگی دیکە بۆ دیتنی ئۆجالان ئاگادار بوونەوە.

News Code 41912

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 11 =