ئەوانەی پەیوەندییان بە دۆسیەی مووچەی نارەواوە هەیە سزا بدرێن

ڕێبەرێ شۆرشی ئیسلامی ئێران جەختیان کرد: مووچە ناڕەواکان دەبێ بگەڕێندرێنەوە و ئەو کەسانەی کە تاوانیان کردووە دەبێ سزا بدرێن و ئەو کەسانەش کە لادانیان بووە دەبێت لەسەرکار لاببرێن.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەمڕۆ نوێژی جەژنی ڕەمەزان لە تاران بە بەرنوێژی ئایەتوڵڵا خامنەیی بەڕێوەچوو.

ئایەتوڵڵا خامنەیی لە خوتبەکانی نوێژی جەژنی ڕەمەزانی ئەمڕۆدا وتیان کە دوژمنی ئێرانی ئیسلامی بۆ دوورکردنەوەی بەرەی گەنجی وڵات لە ئایین  پلانیان بوو بەڵام پلانیان بە هۆشیاری خەڵک تێکشکا.

ڕاشیانگەیاند کە بەداخەوە ئەمساڵ جەژنی ڕەمەزان لە هەندێ وڵاتی ئیسلامیدا بە هۆی ئاژاوە نانەوەی تیرۆریستانەوە بووە تازیەباری و ئەم جەنایەتە دەرئەنجامی پشتیوانی و بەخێوکردنی تیرۆریستان لە لایەن دەزگا ئەمنییەکانی ئەمریکا، بریتانیا و ئیسرائیلە.

ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد کە ئامانجی سەرەکی دەسەڵاتە چەسوێنەرەکان لە خستنەڕێ شەڕ ونائەمنی و تیرۆریزم لە ناوچە لەبیربردنەوەی پرسی فەلەستینە، وتیان: بەرەنگاری کردن لەگەڵ ئازادی فەلەستین بەرەنگارییەکی ئیسلامی و گشتییە.

 ئاماژەشیان دایە پرسی مووچە نادادپەروەرانەکان و وتیان ئەم وەرگرتنانە زاڵمانەیە و خەیانەتە بە ئارمانجەکانی شۆڕش.

جەختیشیان لەوە کردەوە کە  دەبێ ئەو پارە بگەڕێتەوە بەیتولماڵ و بە توندی سزای تاوانباران بدرێتەوە.

News Code 4191

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 8 =