ئاژانسی هەواڵی مێهر، گرووپی نێودەوڵەتی: بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سووریا ڕۆژی ڕابردوو لە سەفەرێکدا چاوەڕوان نەکراو و لە پێشەوە هەواڵ نەدراودا سەفەری ئێرانی کرد. نوبراو لە ئەو سەفەرەدا لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی و سەید ئیبراهیم ڕەئیسی دیدار و گفتوگۆی کرد.
لە هەمان پێوەندیدا، ڕێبەری ئێران لە دیدار لەگەڵ بەشاری ئەسەد، سەرۆک کۆماری سووریا و شاندی هاوڕێی لە تاران، بەرخۆدان و وەستانی گەلی سووریا و حکومەتی سووریا لە شەڕێکی نێودەوڵەیی رێخۆشکەری سەربڵندی سووریایان وەسف کد و جەختیان کرد: بە پێی ڕۆحیەی باش و ورەی بەرزی کەسایەتی سەرۆک کۆمار و حکومەتی ئێران بۆ پەرەپێدان بە هاوکارییەکان لەگەڵ سووریا، ئەبێ هەوڵ بدرێت پێوەندی دوو وڵاتەکە زیاتر لە ڕابردوو تۆکمە ببێتەوە.
بەشاری ئەسەدیش بە دەسخۆشی لە هەڵوێست و پاڵپشتییەکانی گەل و حکومەتی ئێران و هەروەها بە بەرز ڕاگرتنی یادی شەهید سولەیمانی، وتی: بخۆڕاگری و هەڵوێستی سەقامگیری ئێران لە چل ساڵی ڕابردوو لە پرسە ناوچەییەکان و بەتایبەتی پرسی فەلەستین، بە هەموو خەڵکی ناوچەی نیشان دا کە ڕێگای ئێران ڕاست و بنەڕەتییە.
راستی ئەوەیە کە سەفەری چاوەڕوان نەکراو و کەم وێنەی بەشار ئەسەد بۆ ئێران سەرەنجی زۆربەی لە مێدیا ناوچەیی و نیودەوڵەتییەکانی بە خۆوە ڕاکێشا. ئەمە دووهەمین سەفەری بەشار ئەسەد بۆ ئێران دوای دەسپێکی قەیرانی سووریا بوو.
یەکەم سەفەر لە ساڵی 1397 ئەنجام درا. لە هەمان پێوەندیدا، کەناڵی ئەلمنار بە ڕووماڵی هەواڵەکانی هاوپەیوەند بە سەفەری ئەسەد بۆ تاران ڕایگەیاند: ئایەتوڵڵا خامنەیی بە بەشار ئەسەدی وتووە کە پێوەندی نێوان تاران و دیمەشق زۆر گرینگە.
لەلایەکی تریشەوە کەناڵی ئەلجەزیرەش ڕایگەیاند کە سەرۆک کۆماری سووریا بۆ یەکەم جار لە کاتی دەسپێکی قەیرانی ئەو وڵاتەوە بۆ تاران سەفەری کرد. ڕۆژنامەی ئەلکترۆنیکی ڕای ئەلیەومیش بە ئاماژە بە ئەو سەفەرە نووسی: ئایەتوڵڵا خامنەیی لە دیدار لەگەڵ ئەسەد لەسەر پێداویستی بەرز کردنەوەی ئاستی پێوەندییەکانی ئێران و سووریا جەختیان کرد.
هەروەها ڕۆژناەی ئەدلیاریش بە ڕووماڵەی ئەو سەفەرە وتی کە سەفەری بەشار ئەسەد بۆ تاران هەندێک پەیامی پێ بوو لەوانە دەتوانین ئاماژە بکەینە سەر قووڵایی ستراتیژیکی نێوان تاران و دیمەشق و هەروەها پتەو بوونی زیاتر لە ڕابردووی ئەو پێوەندییە. سەرەڕای گوشاری بەربڵاوی وڵاتانی بیانی لەوانە ئەمریکا، وڵاتانی ڕۆژاوایی، هەندیک وڵاتانی عەرەبی و هەروەها ئیسرائیل بۆ سەر دیمەشق بۆ کەم کردنەوەی ئاستی پێوەندی زۆیان لەگەڵ ئێران، سەفەری ئەسەد بۆ ئێران نیشانی دا کە پێوەندی تاران و دیمەشق پتەوتر لە ڕابردوو بەردەوامە.
لە هەمان پێوەندیدا، سەرۆک کۆماری سووریا لە دیدار لەگەڵ ئایەتوڵڵا خامنەیی و ئیبراهیم ڕەئیسی وێڕای جەخت لەسەر ستراتیژیک بوونی پێوەندی دوولایەنە، وتیشی: ئەوەی کە بووە هۆی ئەوەی کە ئیسرائیل نەتوانێت بەسەر ناوچەکە زاڵ بێت، پێوەندی سترتایژیکی ئێران لە بەرەی بەرخۆدان، پاڵپشتی چەکدارییە لە حاڵێکدا کە گرینگترین پاڵپشتی و یارمەتی ئێران، ڕۆحیەی بەرخۆدان و بەردەوام بوونە.
جگە لە ئەوەش، پەیامی دیکەی سەفەری ئەسەد بۆ تاران ئەوە بوو کە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی وڵاتانی عەرەبی لەگەڵ سووریا لەوانە ئوردن، ئیمارات و عەرەبستان، کاریگەریی لەسەر قووڵایی پێوەندی مێژوویی و ستراتیژیکی نێوان دیمەشق و تاران نابێت. بێ گومان بەرپرسانی وڵاتانی عەرەبی کە ڕەوتی ئاسایی کردنەوەی پێوەندی خۆیانیان لەگەل سووریا دەست پێکردووە، ئەو پەیامەیان وەرگرتووە.
هر وەک تەنانەت مێدیا ئیسرائیلییەکانیش دانیان پێدانا: سەفەری ئەسەد بۆ تاران نیشانی دا کە یەکێتی نێوان ئێران و سووریا نەک وەکوو خۆی ماوەتەوە، بەڵکوو ڕۆژ لەدوای ڕۆژ تۆکمەتریش دەبێتەوە.
بۆچوونی ئێوە