بە پێی هەواڵی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شانەی ئەمنی عێراق بڵاویکردوەتەوە،" لەدوای وەرگرتنی زانیاری وردی هەواڵگری و چاودێریکردنیان بۆ ماوەی چەندین رۆژ بە پشتبەستن بە دانپێدانانی ئەو چەکدارانەی لە ماوەی رابردودا دەستگیرکرابون، وەزارەتی ناوخۆ توانی سێ چەکداری داعش دەستگیربکات کە بەرپرسیارێتی جیاوازیان هەبوە".
رونیشیکردوەتەوە،" تیرۆرستەکان پێکهاتون لە (ئەبو شەهد، ئەبو سارە، ئەبو یەعقوب)، پێشتر بەگوێرەی ماددەی چواری تیرۆر لەلایەن دادگاوە داواکرابون".
ئاشکراشیکرد،"ئەو تیرۆرستانە لەکاتی لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا دانیان بەوەداناوە کە چەندین کردەوەی تیرۆرستیان لە پارێزگای ئەنبار ئەنجامداوە، سەرکردایەتی ژمارەیەک چەکداری داعشیان کردوە وبەیەکەوە بەشداریان لە کردەوە تیرۆرستییەکانی دژی هێزە ئەمنییەکان و هاوڵاتیان کردوە، چ لەپێش ئازادکردنی پارێزگاکە و چ لەدوای ئەوە، هاوکات دانیان بەوەداناوە چەندین کردەوەی هاوبەشی تیرۆرستیان لە رەققەی سوریا ئەنجامداوە"
بۆچوونی ئێوە