بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، وتەبێژی ئەنساروڵڵای یەمەن سەبارەت بە ئەوەی کە بۆچی لایەنی سعوودی ئامادە بوو ئەگربڕ قبووڵ بکات، وتی: بێ گومان دوای هەشت ساڵ هێرش بۆ سەر یەمەن، ئەو شەڕە لەگەڵ شکست بەرەوڕوو بووەتەوە و لایەنی بەرانبەریش دەیزانی کە بژاردەی سەربازی نەیتوانیوە بگاتە هیچ یەکە لە ئامانجەکانی. لەوانەشە ئەوان هەوڵ دەدەن کە لە ڕێگای ئەم ئاگربڕەوە، بژاردەگەلێکی دیکە کە لەبەردەستیانە تاوتوێ بکەن و یان شەڕ ببەنە ناو بوارێکی دیکەوە وەکوو بواری ئابووری و کۆمەڵایەتی.
محەمەد عەبدولسەلام هەروەها لە وەڵامی ئەوەی کە ئایا دووبارە هێرش بۆ سەر شوێنە ستراتیژیکەکانی سعوودی دەبینین، وتی: ئەگەر ئاگربڕ تەواو بێت و دووبارە درێژ نەکرێتەوە و کۆتایی بە هێرشەکان نەیێت، بێ گومان هێرشە قورسەکان بۆ سەر شوێنە ستراتیژیکەکان لە خاکی عەرەبستان ڕوو دەداتەوە.
ناوبراو لە وەڵامی ئەو پرسیارە کە لەگەڵ گەڵاڵەی دابەش کردنی یەمەن و هەوڵ بۆ کەم کردنەوەی هێزی ئەو وڵاتە چۆن بەرەوڕوو دەبنەوە و ئایا وەڵامی ئێوە سعوودی و ئیماراتیش دەگرێتەوە؟ ڕایگەیاند: ئەوان دەیانەوێت یەمەن وڵاتێکی لاواز بێت کە لەگەڵ ئیسرائیلییەکان، ئەمریکییەکان و یان هەر لایەنێکی دیکە پێوەندی هەبێت. ئەمە ڕاستییەکە کە ئەمریکا و ئیسرائیل بەرژەوەندی هاوبەشیان لە هێرش بۆ سەر یەمەن هەیە و نە ئەمریکا و نە ئیسرائیل و نە عەرەبستانیش نایانەوێت وڵاتێکی بەهێز وەکوو فەلەستین لە ناوچەکە هەبێت و پاڵپشتی لە فەلەستین بکات.
بۆچوونی ئێوە