سنە میوانداری عەدنان کەریم و گرووپی مەحوی دەکات

کۆنسێرتی عەدنان کەریم و گرووپی مۆسیقای "مەحوی" ی سلێمانیەی عێراق دوایین رۆژانی مانگی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێ.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سیروان سدیقی بەرپرسی رێکخراوی فەرهەنگی، هونەری تورەنج لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند: خەڵکی شارەکانی سنە، کرماشان، سەقز و مەریوان پاش مانگی رەمەزان میوانداری گرووپی مۆسیقای مەحوی و مامۆستا عەدنان کەریم لە سلێمانیەوە دەبن.
بەرپرسی رێکخراوی تورەنج رایگەیاند: کۆنسێرتی مەریوان رۆژی ۲۳، سەقز ۲٥ و کرماشانیش ۲۷ ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێ.
ناوبراو بە وتنی ئەوەی کە کۆنسێرتی عەدنان کەریم لە سنە لە رۆژانی ۲۹، ۳۰، ۳۱ ی پووشپەڕ بەڕێوە دەچێ، زیادی کرد: ئەم رێوڕەسمە لە کاتژمێر ۲۱ تا ۲۳ لە مەکۆی فەرهەنگی هونەری فەجری سنە بەڕێوە دەچێ.
سدیقی ئاشکرای کرد: رێبین سالار سەرپەرشتی گرووپ و سۆما روستەمیش بەرپرسی بەرنامە و رێکخستنی تۆڕی لە ئەستۆدایە.
عەدنان کەریم گۆرانیبێژی بەناوبانگی کورد لە سلێمانییەی عێراقە.عەدنان کەریم لە ساڵی ۱۹٦۳ لە کەرکووک لەدایک بووە و رێبازی فێرکاریی خۆی لە سلێمانیە درێژە دا و وەکوو هونەرمەندێک لە زانکۆ تەواو بوو.
ئەو لەگەڵ بنەماڵەکەی لە شوێنێکی بڕ لە فەرهەنگ گەورە بوو. لە ماوەی ساڵانی تازە لاویدا حەزی چووە سەر مۆسیقای کلاسیک و وێژە و مێژووی کوردستان.
عەدنان کەریم لە گۆرانی بێژە خۆشەویستەکانی کوردستانی عێراق و ناوچە کوردنشینەکانی وڵاتە.
News Code 4188

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 8 + 7 =