داعش ۱۳ ئه‌ندامی خۆیی له‌ ڕه‌قه‌ی سووریا سه‌ربڕی

ئه‌ندامانی گرووپی تیرۆریستی داعش ۱۳ ئه‌ندامی گرووپه‌که‌ی خۆیان له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ له‌ سێداره‌ دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ ماڵپه‌ڕی لوبنانی ئه‌لعه‌هد، تیرۆریسته‌ ته‌کفیرییه‌کانی داعش جاریکی دیکه‌ ژماره‌یه‌ک له‌ ئه‌ندامانی خۆیان له‌ سێداره‌ دا.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، له‌م دواییه‌دا داعش ۱۳ ئه‌ندامی گرووپه‌که‌ی خۆی له‌ پارێزگای ڕه‌قه‌ له‌ سێداره‌ داوه‌.

تیرۆریسته‌کانی داعش ڕایانگه‌یاند که‌ ئه‌م که‌سانه‌ له‌ کوژرانی "ئه‌بو هه‌یجا تونسی" که‌ فه‌رمانده‌ی باڵای داعش بوو، توانبار بوون.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه‌، دواین هه‌واڵه‌کان ڕوونی ده‌که‌نه‌وه‌ که‌ تیرۆریسته‌کانی داعش له‌ شاری موسڵیش ده‌ستیان له‌ کارێکی له‌م جۆره‌ داوه‌.

هه‌ر به‌م پێیه‌، ده‌وترێت که‌ ته‌کفیرییه‌کانی داعش ۶ ئه‌ندامی خۆیان له‌ شاری موسڵ له‌ سێداره‌ داوه‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ میانه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا تیرۆریسته‌کانی داعش به‌ هۆی جۆراجۆره‌وه‌ به‌ ده‌یان ئه‌ندامی خۆیان له‌ عێراق و سووریا له‌ سێداره‌ داوه‌.

News Code 4186

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 7 =