بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، شەوی ڕابردوو یەکێک لە ئەندامانی هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک لەلایەن کەسانی نەناسەوە لە شاری دەیرەزوور کوژرا.
سەرچاوەیەکی سەربازی لە شاری زیبان لە 50 کیلۆەتری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور بە مێدیاکانی ڕاگەیاند: کەسانی نەناس لەسەر ماتۆڕ سیکلێتێک بە چەکێکی سووک کە دەنگەکەشی بچڕابوو، بەرەو گەنجێکی 27 ساڵان بە ناوی حەکیم خاتیر تەقەیان کرد کە دەستبەجێ گیانی لەدەست دا.
لەم دواییەدا ژمارەی تەقە لە ئەندامانی هەسەدە، فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆسەر، بەرپرسانی هۆزەکان و دانیشتووانی دەڤەری ڕۆژهەڵاتی دەیرەزوور زیادی کردووە.
بۆچوونی ئێوە