ئیمه‌یلی هیلاری کلینتۆن له‌سه‌ر ئێران و سووریا بڵاوبووەوە

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا به‌ڵگه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ ده‌وترێت ده‌قی ئیمه‌یلێکی هیلاری کلینتۆنه‌ و باسی ئێران و سووریا و ئیسڕائیل ده‌کات.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا، ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌یه‌ ئیمه‌یلێکی هیلاری کلینتۆنی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ که‌ نیشانی ده‌دات ئامانجی ئه‌و له‌ناوبردنی به‌شار ئه‌سه‌ده‌ تاکوو به‌م جۆره‌ ئێران لاواز بکات و پێگه‌ی ئیسڕائیل له‌ ناوچه‌که‌ به‌هێزتر بکات.

له‌م به‌ڵگه‌دا هاتووه‌ که‌ دانوستانه‌ ناڤۆکییه‌کان ئاسایشی ئیسڕائیل دابین ناکات. هه‌روه‌ها له‌ ئیمه‌یله‌که‌دا ئاماژه‌ کراوه‌ که‌ بۆ دابین کردنی ئاسایشی زیاتر بۆ ڕژیمی زایۆنی ده‌بێت ده‌وڵه‌تی سووریا له‌ناو بچێت و یارمه‌تی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بده‌ن.

له‌م به‌ڵگه‌دا هاتووه‌: ڕه‌نگه‌ به‌رنامه‌ی ناڤۆکی ئێران و شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا په‌یوه‌ندیان پێکه‌وه‌ نه‌بێت، به‌ڵام وا نییه‌ بۆ ئیسڕائیل مه‌ترسی ڕاسته‌قینه‌، ئێرانی خاوه‌ن چه‌کی ناڤۆکییه‌. 

له‌م به‌ڵگه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه‌: ئێرانی ناڤۆکی نه‌ک هه‌ر باڵانسی ناڤۆکی له‌ناو ده‌بات که‌ ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ دوژمنه‌کانی دیکه‌ وه‌ک تورکیا و عه‌ربستانیش له‌ دوای ئه‌م دیارده‌یه‌ بن.

له‌ به‌شێکی دیکه‌دا هاتووه‌: بابچینه‌وه‌ سه‌ر سووریا، ئێران پێویستی به‌ حکوومه‌تی ئێستای سووریایه‌ چون له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م وڵاته‌وه‌ ده‌توانێت پشتیوانی له‌ لوبنان بکات و به‌م جۆره‌ ئیسڕائیل بخاته‌ مه‌ترسیه‌وه‌. کۆتایی حکومه‌تی ئه‌سه‌د واتا کۆتایی هێنان به‌م یه‌کگرتنه‌ مه‌ترسیداره‌.

هه‌روه‌ها له‌ ئیمه‌یله‌که‌دا هاتووه‌ که‌ ڕووخانی ڕژیمی ئه‌سه‌د ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌ی که‌ ئیسڕائیل دوو هێنده‌ به‌هێز بێت و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات تاکوو ئه‌مریکا و ئیسڕائیل به‌ بۆچوونێکی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به‌ چۆنیه‌تی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئێران بگه‌ن.

News Code 4185

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 10 =