خۆڵبارین له‌ ئیلام پانزده‌ ئه‌وه‌ندی حاڵه‌تی ئاساییه‌

دۆخی پیس بوونی که‌ش و هه‌وا له‌ هه‌موو شاره‌کانی ئیلام به‌ بانترین ئاستی خۆی گه‌یشتووه‌ و هه‌ر ئێسته‌ش له‌ بڕێک ناوچه‌ی پارێزگای ئیلام ئاستی خۆڵبارین پانزده‌ی ئه‌وه‌نده‌ی حاڵه‌تی ئاساییه‌.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  دۆخی پیس بوونی که‌ش و هه‌وا له‌ هه‌موو شاره‌کانی ئیلام به‌ بانترین ئاستی خۆی گه‌یشتووه‌ و هه‌ر ئێسته‌ش له‌ بڕێک ناوچه‌ی پارێزگای ئیلام ئاستی خۆڵبارین به‌ پانزده‌ ئه‌وه‌نده‌ی حاڵه‌تی ئاسایی گه‌یشت.

به‌ پێی ئاماره‌کان له‌ شاری ئیلام ئاستی پیسی که‌ش و هه‌وا به‌ ۹ ئه‌وه‌نده‌ی حاڵه‌تی ئاساییه‌ گه‌یشتووه‌ و له‌ شاری ئه‌یوان به‌ ۱۵ ئه‌وه‌نده‌ زیاتر له‌ حاڵه‌تی ئاسایی گه‌یشتووه.

به‌ هۆی بوون و هاتنی خۆڵبارینه‌وه‌ که‌ له‌ بیاوانه‌کانی وڵاتانی دراوسێوه‌ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێت، که‌ش و هه‌وای ناوچه‌ جیاوازه‌کانی ئه‌م پارێزگایه‌ له‌ دۆخێکی نائاسایی دان و شوێن هه‌یه‌ له‌ ئیلام که‌ خه‌ڵکی ته‌نیا ده‌توانن ۱۰۰۰ مه‌تر به‌رده‌م خۆیان ببینن و ئه‌مه‌ش کێشه‌یه‌کی یه‌کجار زۆری بۆ خه‌ڵکی شاره‌که‌ دروست کردووه.

به‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی دیارده‌ی خۆڵ بارین له‌ ئیلام دۆخی نایاسایی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌ و ناوه‌نده‌ پزشکی و ته‌ندرووستییه‌کانی پارێزگاکه‌ که‌وتوونه‌ته‌ حاڵه‌تێکی نائاسایه‌وه.

لێژنه‌ی به‌دوادا چوون بۆ که‌ش و هه‌وای ئیلام ڕایگه‌یاند که‌ به‌ هۆی ئه‌م دۆخه‌ نائاساییه‌ ئیداره‌ ده‌وڵه‌تییه‌کان دوو کاتژمێر دێرتر ده‌کرێنه‌وه.

ئه‌م خوله‌ نوێیه‌ له‌ خۆڵبارین له‌ ڕۆژئاوای عێراق و باشوری سووریاوه‌ به‌ره‌و ئیلام هاتووه‌ و کێشه‌یه‌کی زۆری با دانیشتوانی ئه‌م پارێزگایه‌ی ئێران دروست کردووه.

به‌ پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی که‌ش و هه‌وای پارێزگای ئیلام، ئه‌م خوله‌ نوێیه‌ له‌ خۆڵبارین تاکوو دوو ڕۆژی دیکه‌ش درێژه‌ی ده‌بێت.

له‌ سێ مانگی ڕابردوودا، پارێزگای ئیلام ۳۰ ڕۆژ کێشه‌ی دیارده‌ی خۆبارینی بووه.

News Code 4180

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =