یەکێتی و پارتی دژایەتییەکانیان وەلا بنێن

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا بە بۆنەی جێژنی ڕەمەزانەوە داوای کرد کە یەکێتی و پارتی ئەوم ڕۆژە بکەنە دەرفەتێک بۆ وەلا نانی کێشەکانی نێوانیان.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، لە پەیامێکدا نێچیرڤان بارزانی وێڕای پیرۆزبایی جێژنی رەمەزان هێناویە کە لە دۆخی ئێستادا لە هەرێم کوردستان و عێراق بە ڕاستی پێویستی بە ئاشتی و سازان و پێداچوونەوە بە هەڵسوکەوت هەیە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە درێژەدا جەختی کردووە کە ئەبێ هەمووان ئەو جێژنە بکەنە دەرفەتێک بۆ هاوکاری و ڕێککەوتن و لە ئاستی عێراق و هەرێم، دەست لە نو دەستی یەک هەم قەیران و کێشەکان کۆنترۆڵ بکەن و هەم قۆناغی پێکەوە بوون دەست پێبکەن و ئێستا و داهاتووی دەستکەوتەکانی هەرێم بپارێزن.

ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەرێم زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە پێویستی بە سازان، تەکگرن و پێکەوە هەیە و داوای لە پارتەکانی هەرێم بەتایبەتی یەکێتی و پارتی کردووە کە ئەم جێژنە بۆ چارەسەری کێشە و ئاڵۆزییەکانیان بقۆزنەوە و لە چوارچێوەی بەرژەوەندی باڵای هەرێم ، کێشەکانیان چارەسەر بکەن و لە هێرشی مێدیایی لە دژی یەک خۆیان ببوێرن.

News Code 41793

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha