پێویستی ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوه‌ندی ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ دیمه‌شق و تاران

بەینعەلی ئیلدۆریم جه‌ختی کرده‌ سه‌ر پێویستیی ئاسایی بوونەوەی پێوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ دیمه‌شق و پێوەندیی دۆستانەی لەگەڵ تاران.

بە راپورتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە " حریت دیلی " سەرۆک وەزیرانی تورکیا وتی پاش ئاسایی کردنه‌وه‌ی پێوەندی لەگەڵ رووسیا و رژیمی ئیسرائیل، سوورین لەسەر بوونی پێوەندی دۆستانە لەگەڵ میسر، ئێران، عێراق، سووریا، ئەمریکا و یەکێتی ئەورووپا.

بەینعەلی ئیلدۆریم " سەرۆک وەزیرانی تورکیا لە کۆتایی دانیشتنی حەوتانەی لیژنه‌ی دەوڵەت وتی: سوورین لە سەر کردنەوەی پێوەندییە دۆستانەکانمان لەگەڵ سووریا و ئێران.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا کە وڵاتەکەی لە ساڵەکانی رابردوودا زۆرترین دەوری لە ناسەقامگیریی سووریا هەبووە، بە ئاماژە بە شڵه‌ژاوییه‌کانی لە سووریا وتی: ئێمە سوورین لە سەر پەرەپێدانی زیاتری پێوەندیی راسبینانە، دۆستانە و ئاشتیخوازانە لەگەڵ رووسیا، ئیسرائیل، میسر، سووریا، عێراق، ئێران، یەکێتی ئەورووپا و ئەمریکا.

ناوبراو ئاماژه‌ی دایه‌ ده‌ستهه‌ڵگرتنی راشکاوانه‌ لە سیاسەتەکانی رابردووی ئەنقەرە و وتی: ئەگەری ئاسایی کردنەوەی بارودۆخی سووریا هەیە بەڵام دەبێ هەمووان بۆ ئەم پرسە لێبوردەییان هەبێ.

سەرۆک وەزیرانی تورکیا هاوکات جەختی لەسەر ئەوە کرده‌وه‌ کە سووریا وڵاتێکە ئەبێ پێوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا ئاسایی ببێتەوە و رایشیگەیاند کە لە کورت خایەندا چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ به‌رپرسانی سووریا نابێ.

News Code 4179

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 4 + 2 =