ڕووسیا گەورەترین کۆپاپۆڕی خۆی دەنێرێتە شەڕی داعش

سەرۆک کۆماری رووسیا لە بڕیاری ئەم وڵاتە بۆ ناردنی گەورەترین کۆپاپۆڕی فڕۆکەبەری خۆی بۆ شەڕ لەگەڵ داعش هەواڵی دا.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لەتاس، هەر بەم پێیە پاپۆڕی" ئێدمیراڵ کۆزێنتسۆف " لەگەڵ ۳۰ شەڕکەر و کۆپتەر بۆ شەڕ لەگەڵ داعش بۆ زەریای مەدیتەرانەی نارد.

ئەم کۆپاپۆڕە شەڕکەرە ۵۵ هەزار تۆنیە لە مانگی ئۆکتۆبەری ئەمساڵی زایینیەوە تا ژانویەی ساڵی داهاتوو ( رەزبەر تا بەفرانباری ۹۵) لە ناوچەکە جێگیر دەبێ.

رووسیا لە رێکەوتی ۳۰ی سێپتامبەری ۲۰۱۵ بە شێوەی فەرمی هاتە نێو شەڕی سووریاوە و هێرشەکانی خۆی بۆ سەر گرووپی داعش و گرووپە تێرۆریستیەکانی تر لەم وڵاتە دەسپێکرد.

News Code 4178

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 15 =