هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر که‌مپی لیبرێتی له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا

سه‌رچاوه‌ ئه‌منییه‌کانی عێراق له‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر که‌مپی لیبرێتی (که‌مپی موجاهدینی خه‌لق) له‌ ڕۆژئاوای پایته‌ختی عێراق هه‌واڵیان دا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سومریه‌ نیوز، فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا، ئێواره‌ی دووشه‌مه‌ له‌ هێرشی مووشه‌کی بۆ سه‌ر که‌مپی لیبرێتی (که‌مپی مونافیقه‌کانی ناسراو به‌ موجاهدینی خه‌لق) له‌ ڕۆژئاوای پایته‌ختی عێراق هه‌واڵی دا.

سه‌عد مه‌عن، وته‌بێژی ئۆپراسیۆنه‌کانی به‌غدا ڕایگه‌یاند که‌ ئێواره‌ی دووشه‌مه‌  چه‌ندین مووشه‌ک له‌ بنکه‌ی لیبرێتی له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا گیراوه‌. ئه‌و هه‌روه‌ها هیچ ئاماژه‌یه‌کی به‌ ژماره‌ی کوژراو و برینداره‌کانی ئه‌م هێرشه‌ نه‌کرد.

سه‌رچاوه‌ مێدیاییه‌کان ڕایانگه‌یاند که‌ ۱۴ مووشه‌کی کاتیۆشا له‌ ده‌ورووبه‌ری فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌غدا گیراوه‌، به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرتانه‌ ۴ مووشه‌کی کاتیۆشاش له‌ که‌مپی لیبرێتیش گیراوه‌.

عه‌بدولحسه‌ین عه‌بتان، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ڕایگه‌یاند که‌ شوێنی ته‌قاندنه‌وه‌ی مووشه‌که‌کان له‌ ناوچه‌ی عه‌کرکووف له‌ ڕۆژئاوای به‌غدا بووه‌ که‌ له‌ فڕۆکه‌خانه‌که‌ دووره‌.

شایانی باسه‌ که‌ له‌ ئێستادا فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا کراوه‌ته‌وه‌ و ئیش ده‌کات.

News Code 4177

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 2 =