خۆکوژه‌که‌ی به‌رده‌م کۆنسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌ پاکستانییه‌

وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان ڕایگه‌یاند : که‌سێک که‌ به‌ره‌به‌یانی دووشه‌مه‌ له‌ به‌رده‌م کۆنسوڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌ خۆی ته‌قاندووه‌ته‌وه‌ پاکستانییه‌ و له‌ عه‌ره‌بستان نیشته‌جێیه‌.

 به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له‌ ڕووسیا ئه‌لیه‌وم، وه‌زاره‌تی ناوخۆی حه‌ره‌بستان به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێ شه‌مه‌ رایگه‌یاند که‌ خۆکوژه‌که‌ ئه‌نجامده‌ره‌که‌ی ته‌قینه‌وه‌ی به‌رده‌م کۆنسۆڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ جه‌ده، هاووڵاتی پاکستان بووه.

 وه‌زاره‌تی ناوخۆی عه‌ره‌بستان له‌ ڕاگه‌یێندراوێکدا ئاشکرا کردووه‌ که‌ ئه‌و تیرۆریسته‌ ناوی "عه‌بدوڵڵا گوڵزار خان"ه‌ و دانیشتووی عه‌ره‌بستانه.

 له‌ ڕاگه‌یێندراوه‌که‌دا هاتووه‌ ئه‌و خۆکوژه‌ ساڵی ۱۹۸۱ له‌ پاکستان له‌ دایک بووه‌ و له‌ ۱۲ ساڵ له‌مه‌وپێشه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوژینه‌که‌ی و دایک و باوکی هاتوونه‌ته‌ جه‌ده.

شیاوی باسه‌ که‌ دوێنێ خۆکوژێک له‌به‌رده‌م کۆنسۆڵگه‌ری ئه‌مریکا له‌ جه‌ده‌ خۆی ته‌قانده‌وه‌ و ۲ که‌سی بریندار کرد و خۆیشی پارچه‌ پارچه‌ بوو.

News Code 4176

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 3 + 0 =