شیعه‌ و سوننه‌ بوونه‌ته‌ قوربانیی تیرۆریزم

وه‌زری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ ته‌قینه‌وه‌کانی عه‌ره‌بستان وتی: سوننه‌کان و شیعه‌کان هه‌ر دوو بوونه‌ته‌ قوربانیی تیرۆریزم، مه‌گه ر ئه‌وه‌ی که‌ یه‌کبگرن.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌ نوێترین په‌یامی تویتری خۆیدا کاردانه‌وه‌ی به‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌کانی عه‌ره‌بستان نیشان دا.

 له‌و په‌یامه‌دا هاتوه‌: هێڵه‌ سووره‌کان ئیتر له‌ناو چووه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تیرۆریست بی به‌زێنێ،سوننه‌کان و شیعه‌کان هه‌ر دووکیان بونه‌ته‌ قوربانی و ده‌بێ یه‌کگرتوویی له‌ نێوانیاندا بێته‌ دی.

شیاوی ئاماژه‌یه‌ که‌ سێ ته‌قینه‌وه‌ی خۆکوژی شه‌وی ڕابردوو له‌ سعوودیه‌ ڕوویدا که‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌کیان له‌ نێزیکی بنکه‌ی ئه‌منی وسه‌ربازی ناو حه‌ره‌می مه‌زگه‌وتی نه‌بی شاری مه‌دینه‌ی پیرۆز بووه‌ و دوو ته‌قینه‌وه‌ش له‌ نێزیکی مزگه‌وتی ناوچه‌ی شیعه‌ نشینی قه‌تیف له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی سعوودیه‌.

له‌ ته‌قینه‌وه‌که‌ی حه‌ره‌می نه‌به‌ویدا تیرۆریسته‌که‌ خۆی به‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌کانی سعوودییه‌دا ته‌قانده‌وه‌.  

News Code 4173

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 2 + 9 =