ئەنجامدەری تەقینەوە خۆکوژییەکەی مەدینە ناسێندرا

سەرچاوە ئەمنییەکانی سعوودییە ڕایانگەیاند ئەو خۆکوژەی کە تەقینەوە تیرۆریستیەکەی حەرەمی مەدینەی پیرۆزی ئەنجام داوە کەسێکە بە ناوی عەبدولهادی عومەر عەتیبی.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەوالی مێهر، سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە ئەو تیرۆریستە ۱۸ ساڵ تەمەنیەتی و لە پێڕستی ڕەشی سعوودییەدا بووە و پۆلیس بە دوایەوە بووە.

سعوودییەکان وتیوویانە عەتیبی پاش ئەوەی نەیتوانیوە بێتە ناو مزگەوتی پیرۆزی پێغەمبەر (د.خ) لە بەر دەرگای ڕۆژهەڵاتی ئەم مزگەوتەدا خۆی تەقاندووەتەوە.

وتەبێژی هێزەکانی ئاسایشی وەزارەت ناوخۆی عەرەبستان ڕایانگەیاندووە کە لە کاتی نوێژی مەغریبدا گومانیان لە کەسێک کردووە کە بەرەو مزگەوتی نەبی هاتووە و پێش ئەوەی ئەوان دەستگیری بکەن پشتوێنەی تەقەمەنیەکەی خۆی تەقاندووەتەوە. 

News Code 4172

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 2 =