تەقینەوە لە مەدینەی منەوەرە ۶ کوژراوی لێکەوتەوە

ئێوارەی دوێنێ دووشەمە تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە بەردەم مزگەوتی نەبی لە حەرەمی مەدینەی منەوەرە ڕوویدا و ۶ کەس کوژران.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، کەناڵی " سی ئێن ئێن " هەواڵی داوە کە لە تەقینەوەی مزگەوتی نەبی، لانیکەم ٦ کەس کوژراون.
هەواڵدەریی " رۆیتێرز " بە گێڕانەوە لە بەرپرسێکی سعوودی رێژەی کوژراوەکانی ٤ کەس راگەیاندووە.
دوو کەس لە کوژراوەکانی ئەم رووداوە تێرۆریستییە لە هێزە ئەمنییەکانی عەرەبستان بوونە.
بەرپرسانی وڵاتی عەرەبستان، هێشتا ئاماری فەرمیان سەبارەت بە کوژراو و بریندارەکانی ئەم رووداوە بڵاو نەکردۆتەوە.
چەند خولەکێک پێش تەقینەوەکەی مەدینە، خۆکوژێک خۆی لە بەرامبەری مزگەوتی شیعەکان  لە شاری " قطیف" تەقاندبووەوە.
لە تەقینەوەکەی " قطیف " جگە لە خۆکوژەکە کەسێک نەکوژراوە.
سەرلەبەیانی دووشەمەش خۆکوژێک خۆی لە نزدیکیی کونسوولگەی ئەمریکا لە شاری" جەدە " تەقاندبووەوە کە برینداربوونی دوو پۆلیسی لێکەوتەوە.
News Code 4171

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 7 + 3 =