ئه‌گه‌ری به‌کارهێنانی بنکه‌ی ئینجرلیک له‌ لایه‌ن ڕووسه‌کان

مسکۆ ڕایگه‌یاند که‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا پێشنیاری کردووه‌ ڕووسیا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک بۆ شه‌ڕی سووریا که‌ڵک وەرگرێت.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له‌ سپۆنتیک، مه‌ولود چاوش ئۆغڵو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له‌م ئه‌گه‌ره‌ هه‌واڵی دا که‌ ڕووسیا له‌ بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک بۆ شه‌ڕی سووریا که‌ڵک وەربگرێت.

ئه‌و وتی: ئێمه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رکه‌س که‌ له‌گه‌ڵ داعش شه‌ڕ ده‌کات هاوکاری ده‌که‌ین و ئه‌نقه‌ره‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیکی به‌ڕووی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن کردووه‌ته‌وه.

چاوش ئۆغڵو درێژه‌ی دا: بۆچی له‌گه‌ڵ ڕووسیا له‌م ڕووه‌وه‌ هاوکاری نه‌که‌ین؟ داعش دوژمنی هاوبه‌شی ئێمه‌یه‌ و ئێمه‌ ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م دوژمنه‌ شه‌ڕ بکه‌ین.

شایانی باسه‌ که‌ بنکه‌ی ئاسمانی ئینجرلیکی تورکیا پێشتر له‌ لایه‌ن هاوپه‌یمانانی تورکیا له‌ شه‌ڕی داعشدا که‌ڵکی لێده‌برا.

دیمیتری پسکۆف، وته‌بێژی کره‌ملین سه‌باره‌ت به‌م پێشنیاره‌ی تورکیا وتی: ڕووسیا له‌ پێشنیاره‌که‌ی تورکیا بۆ کردنه‌وه‌ی بنکه‌ی سه‌ربازی ئینجرلیک به‌ ڕووی فڕۆکه‌ ڕووسییه‌کان پێشوازی ده‌کات، به‌ڵام تاکوو ئێستا له‌مباره‌وه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌کمان پێوه‌ نه‌کراوه.

News Code 4169

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 5 =