ترامپ: ئەمریکا خەریکە لەناو دەچێت

سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا ڕەخنەی لە سیاسەت و کردەوە هەڵەکانی جۆ بایدن گرت و وتی: بایدن و دەوڵەتەکەی خەریکن لە ناو دەچن.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گوێرەی ئیسپوتنیک، دۆناڵد ترامپ وتی: راستییەکە ئەوەیە هەڵبژاردنەکان فریوکاری تێدا بوو و دەنگەکانی ئێمە دزرا و ئێستاش وڵاتەکەمان خەریکە لە ناو دەچێت و شتێکی لەم شێوە تا ئێستا وێنەی نەبووە.

ئەو وتیشی: ئێمە ئێستا سەرۆک کۆمارێکمان هەیە کە نازانێ چی روو ئەدات. ئەو تەواو شێواوە و ئەمە لە حالێک دایە کە پووتین باسی چەکی ناڤۆکی و لە ناوبردنی جیهان دەکات.

ترامپ هەروەها دەوڵەتی بایدنی بەرپرسی هەڵاوسان و دۆخی ئابووری ئەو وڵاتە زانی و وتی: لە کاتی دەوڵەتی ئەودا ئەمریکا هێزی ناڤۆکی خۆی مۆدێڕن و پێشکەوتوو کردۆتەوە.

News Code 41681

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha