ئەورووپا هەژارتر بووەتەوە

ئیدارەی ئاماری یەکێتی ئەورووپا لە زیادکردنی هەژاری لە بەژی سەوز هەواڵی دا.

بە راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی ئەڵمانیا، ئیدارەی ئامارەی یەکێتی ئەورووپا بە ئاراستەکردنی راپۆرتێک رایگەیاند کە یەکێتی نەیتوانیوە بەپێی بەرنامەی کاتبەندی بڕواتە پێشەوە و ببێتە هۆی کەم کردنەوەی هەژاری.

ئامارەکان باس لەوە دەکەن کە لە ساڵی ۲۰۱۰ ی زایینیدا دەوروبەری ۱۱٨ ملیۆن هەژار لە ئەورووپادا بوونیان بوو و بڕیار بوو بەپێی بەرنامەداڕێژراوە کارناسی کراوەکان ئەم رێژەیە بگاتە ژێر ۱۰۰ ملیۆن کەس.

ئەمە لەحاڵێکدایە کە لێکۆڵینەوە نوێیەکان نیشان لە هەبوونی ۱۲۲ ملیۆن هەژار لە قەبارەی ئەورووپا دەکەن.

ئەو وڵاتانەی کە لە سەرووی لیستی هەژاریدان یۆنان و ئیسپانیان کە قەیرانە ئابوورییەکانی سەر ئەم وڵاتانە  بووەتە هۆی ئەم پرسە.

لەم هەواڵەدا هەروەها ئاماژە بە ئەگەری هەژاری لە ئینگلیز بەتایبەتی پاش بڕیار لەسەر چوونەدەرەوە لە یەکێتی ئەورووپا کراوە.

لە یەکێتی ئەورووپا کەسێک وەکوو هەژار دەناسرێ کە بە کەمتر لە ٦۰لەسەدی مووچەی مامناوەندی ئەو وڵاتەوە ژیان بەسەر دەبەن.

News Code 4168

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 1 + 1 =