ئێران هەرگیز لە هێڵە سوورەکانی ناکشێتە دواوە/گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێران و ئەمریکا

وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: کۆماری ئیسلامی ئێران نە گرینگی بە زێدەخوازییەکان ئەدات و نە لە هێڵە سوورەکانی پاشگەز دەبێتەوە.

بە پێی راپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، حسێن ئەمیرعەبدوڵاهیان لە وتووێژ لە گەڵ فەیسەڵ میقداد وەزیری دەرەوەی سووریا وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی خۆی بە بۆنەی هاوکاری دوو وڵات بۆ گەشەی پێوەندییەکان، لە بەڕێوەچوونی کۆمیسیۆنی باڵای هاوبەش بە مەبەستی خێراکردنەوەی ڕەوتی پێوەندی ئابووری پێشوازی کرد.

ئەو وێڕای ئاماژە بە ڕەوتی دانوستانی ناڤۆکی، وتیشی: گۆڕینەوەی پەیام لە نێوان ئێمە و ئەمریکییەکان لە رێگای یەکێتی ئەورووپاوە بەڕێوە دەچێت و چەندین جار داکۆکیمان کردووە کۆماری ئیسلامی ئێران نە گرینگی بە زێدەخوازییەکان ئەدات و نە لە هێڵە سوورەکانی پاشگەز دەبێتەوە.

فەیسەڵ میقدادیش لەم وتووێژەدا ئامادەیی دیمەشق بۆ بەڕێوەبردنی کۆمیسیۆنی باڵای هاوبەش بە مەبەستی خێراکردنەوەی ڕەوتی پێوەندی ئابووری راگەیاند.

ئەو هەروەها هێرش بۆ سەر مزگەوتی ئەقسای ئیدانە کرد و رێزی لە رۆڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پشتیوانی لە خەڵکی فەلەستین گرت.

News Code 41658

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • captcha