شۆکی نوێی بریتانیا له‌ بازاڕی نه‌وت/به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت وه‌ستا

سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ داواکاری وه‌رزی بۆ کڕینی نه‌وت به‌رز بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵام کشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بووه‌ هۆی ڕاوه‌ستانی نرخی زێڕی ڕه‌ش له‌ جیهاندا.

به‌ ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر،  سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که‌ داواکاری وه‌رزی بۆ کڕینی نه‌وت له‌ ئه‌ورووپا و ئه‌مریکا و ئاسیا به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام کشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بووه‌ هۆی ڕاوه‌ستانی نرخی زێڕی ڕه‌ش له‌ جیهاندا.

هه‌ربۆیه‌ له‌ ئاڵ و گۆڕه‌کانی ۲۴ی ژوئه‌ندا نرخی نه‌وت بۆ یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی ئۆپێک، ته‌نیا ۸۶ سێنت به‌رز بوویه‌وه‌ و له‌ ئاست ۴۵ دۆلار و ۹۵ سێنتدا مایه‌وه، نرخی هه‌ر به‌رمیل نه‌وتی سووک و شیرینی ئه‌مریکاش به‌ ۶۲ سێنت به‌رز بوونه‌وه‌ له‌ ده‌ور ۴۸ دۆلار و ۵۳ سێنت فرۆشرا و نه‌وتی باکوور به‌ ۹۲ سێنت به‌رزبوونه‌وه‌ به‌ ۴۸ دۆلار و ۳۸ سێنت فرۆشرا.

له‌ لایه‌کی دیکه‌وه، نرخی نه‌وتی خاوی دوبه‌ی به‌ ڕێژه‌ی ۷۲ سێنت به‌رز بووه‌وه‌ و له‌ ده‌ور ۴۶ دۆلار و ۳۴ سێنت و نرخی نه‌وستی عه‌مان به‌ ۸۱ سێنت به‌رز بوونه‌وه‌ به‌ ۵۶ دۆلار و ۶۸ سێنت فرۆشرا.

نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاو و قوورسی هه‌نارده‌یی ئێرانیش له‌ ئاڵ و گۆڕه‌کانی ۲۴ ژوئه‌ن به‌رز بوونه‌وه‌ی تۆمار کرد.

هه‌ر به‌م هۆیه‌وه، نرخی یه‌ک به‌رمیل نه‌وتی خاوی سووکی هه‌نارده‌یی ئێران به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۷۹ سێنت،  به‌ ۴۶ دۆلار و ۳۱ سێنت گه‌یشت و نرخی نه‌وتی خاوی قوورسی هه‌نارده‌یش به‌ به‌رز بوونه‌وه‌ی ۷۶ سێنت،  ئاستی ۴۴ دۆلار و ۳۰ سێنتی تۆمار کرد.

به‌ گشتی به‌ نیسبه‌ت ساڵی پێشه‌وه‌ نه‌وتی ئێران له‌ ساڵی ۲۰۱۶ی زاینی به‌ ۱۶ دۆلار که‌متر فرۆشراوه‌ و ئه‌مه‌ش نیشانی ده‌دات که‌ له‌ ساڵی ۲۰۱۶ نرخی نه‌وت که‌مترین ئاستی فرۆشتنی تۆمار کردووه‌ و به‌ هۆی قه‌یرانی کشانه‌وه‌ی بریتانیا له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا ئه‌گه‌ری ڕوو له‌ به‌رز بوونه‌وه‌یشی که‌مه.

هه‌روه‌ها له‌م چه‌ند مانگی ڕابردووه‌دا سه‌ره‌ڕای که‌م کردنی ڕێژه‌ی هه‌نبانه‌ی نه‌وتی ئه‌مریکا،  به‌رهه‌م هێنانی نه‌وتی شێلیش دابه‌زیه‌وه‌ و ئه‌مانه‌ش بووه‌ته‌ هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی خواستی داواکاری نه‌وتی ئۆپێک، به‌ڵام له‌ ئان و ساتی هه‌ڵکشانی نرخی نه‌وت خه‌ڵکی بریتانیا له‌ ڕیفراندۆمێکی چاوه‌ڕوان نه‌کراودا بڕیاریان دا تاکوو له‌ یه‌کێتی ئه‌ورووپا بکشێنه‌وه‌ و نرخی نه‌وتی جارێکی دیکه‌ تووشی شۆک کرد و له‌ بازاڕه‌کاندا دایبه‌زاند.

News Code 4164

نیشانەکان

بۆچوونی ئێوە

You are replying to: .
  • 5 + 7 =